بەشتاش: لە زیندانەکان تاوانی کوشتن هەیە
مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، لە پەرلەمان باسی کە گیانلەدەستدانی محەمەد سەڤینچ زیندانی سیاسی کرد لە زیندانی ئاکهیساری مانیسا و وتی، " ئەمە گیانلەدەستدان نییە بەڵکو تاوانی کوشتنە."
مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، لە پەرلەمان باسی کە گیانلەدەستدانی محەمەد سەڤینچ زیندانی سیاسی کرد لە زیندانی ئاکهیساری مانیسا و وتی، " ئەمە گیانلەدەستدان نییە بەڵکو تاوانی کوشتنە."
مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە لیژنەی گشتی پەرلەمانی تورکیا قسەی کرد و ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی محەمەد سەڤینچدا لە زیندانی پیتی تی ئاکهیسار. بەشتاش رایگەیاند کە جارێکی دیکە لە زیندانەکان تەرمێک هاتە دەرەوە و وتی، " سەڤینچ ٢٨ ساڵە لە زینداندایە. بێریتان کچی موراد سەڤینچ لەبارەی دۆخی باوکی وتبووی، " باوکمیان کردە ژوورێکی تاکەکەسی و کوشتیان. ئێمەشیان ئاگادار نەکردەوە. بۆچی مردووە، چی بەسەر هاتووە نازانین. پزیشکەکانیش هیچ زانیاریەکیان بە ئێمە نەداوە" زیندانیە نەخۆشەکان یەک بە یەک گیانیان لەدەست دەدەن. ناوی ئەم دۆخە 'رووبەرووکردنەوەی مەرگە'. کوشتنی ئاشکرایە. پێویستە بە زوترین کات ئەم کوشتارە بوەستێنرێت.
بەشتاش لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئازادنەکردنی گیراوێکی دیکەی سیاسی نەخۆش بە ناوی ئەردال تونجەل کرد لە زیندانی پیتی ئێفی بۆلو و وتی، سزاکەی تەواو بووە، بەڵام ئازاد ناکرێت. بەشتاش داوای کرد کە کردەوە نامرۆڤانانەی زیندانەکان کۆتاییان پێبهێنرێت.
ف.ق