بومەلەرزەیەک لە مەڕمەڕە ڕوویدا و کەسێک گیانی لە دەستدا و ٦٩ـی دیکەش بریندار بوون

لە کەناراوەکانی ناوچەی مەڕمەڕەی موگلای دەریای سپیی ناوەڕاست بە گوڕی ٥.٨ پلەی ڕێختەر بومەلەرزەیەک ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا، ٦٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بومەلەرزە

سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)ڕایگەیاند لە کەناراوەکانی ناوچەی مەڕمەڕەی موگلای بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ پلەی ڕێختەر ڕوویداوە. بومەلەرزەکە کە لە کاتژمێر ٠٢:١٧ لە دەریای سپیی ناوەڕاست ڕوویداوە، بە هۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و ٦٩ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕاگەیاندرا بوومەلەرزەکە بە دووری ١٠،٤٣٢کم  لە دووری مەڕمەڕەی موگلای ڕوویداوە و قوڵایەکەیشی ٦٧،٩١ کم بووە. بومەلەرزەکە لە ئەنتالیا، ئیزمیر، ئایدن، بوگلا، بورسا، کوتهای و دەنیزلی هەست پێکراوە.