بوڵتەنی گۆشەگیری: ٣ ساڵ و ٦ مانگە هیچ هەواڵێک لە ئیمراڵییەوە بەردەست نییە!

ئۆهەدە باسی لەوەکرد، کە ئیمراڵی ٢٤ ساڵ، ٧ مانگ و ٢٨ رۆژە لە ژێر گۆشەگیرییدایە و ماوەی ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١٧ رۆژە هیچ هەواڵێک لە ئیمراڵییەوە بەردەست نییە.

نۆهەمین ژمارەی "بوڵتەنی گۆشەگیری" کە ١٥ رۆژ جارێک لەلایەن کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) ئامادە و بڵاودەکرێتەوە، لەم ژمارەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانی دیکە لە ئیمراڵی حامیلی یەڵدرم، وەیسی ئاکتاش و عومەر خەیری کۆنار کە لە زیندانی جۆری ئێفی ئاسایشی بەرزی ئیمراڵین، ماوەی ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١٧ رۆژە هیچ هەواڵێکیان نازانرێت.

لە بوڵتەنەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئیمراڵی ٢٤ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٨ رۆژە گۆشەگیری دەسەپێندرێت، ٤ ساڵ و ٧ مانگ و ١٠ رۆژە بنەماڵەکان ناتوانن دیدار سازبکەن، ٥ ساڵ و ٢ مانگ و ١٦ رۆژە پارێزەران نەیانتوانیوە دیدار ئەنجام بدەن.

لە بوڵتەنەکەدا ئاماژە بە راگەیەندراوی ئۆهەدە و بە سەدان پارێزەر لەبەردەم دادگای دەستوری بنچینەیی دراوە. ئۆهەدە داوای لە دادگای دەستوری هەمیشەیی کردووە کە کۆتایی بە پێشێلکردنی سیستماتیک و دژواری مافەکان لە ئیمراڵی بهێنێت.