هەڵسەنگاندنی بڕیاری دادگای دەستووری بە دەنگەکانی ئاکەپە ڕەتکرایەوە
لیژنەی گشتی پەرلەمان بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیاری دادگای دەستووری دەربارەی ڕەوشی جان ئاتالای کۆبووەوە. بڕیارەکە بە دەنگەکانی ئاکەپە ڕەتکرایەوە.
لیژنەی گشتی پەرلەمان بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیاری دادگای دەستووری دەربارەی ڕەوشی جان ئاتالای کۆبووەوە. بڕیارەکە بە دەنگەکانی ئاکەپە ڕەتکرایەوە.
لیژنەی گشتی پەرلەمان لەسەر داخوازی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیاری دادگای دەستووری دەربارەی پەرلەمانتاری زیندانیکراو جان ئاتالای، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) ئەحمەد شیک قسەی کرد. کاتێک شیک قسەی کرد، پەرلەمانتاری ئاکەپە ئالپای ئۆزالان هێرشی کردە سەر ئەحمەد شیک و سەرۆک فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (دەم پارتی) گوڵستان کلیچ کۆچیگیت.
بڕیاری دادگای دەستووری دەربارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری جان ئاتالای بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکەپە ڕەتکرایەوە. پەرلەمان تا ١ ی تشرینی یەکەم کەوتە پشوودانەوە.