بیلمەز: لە مێژووی ئیمراڵیدا ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت خراپترینە

پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز وتی: "لە ئیمراڵیدا دۆخێکی نائاسایی گۆشەگیری بوونی هەیە. ٤٣ مانگە زانیاری نییە. هەموو جۆرە ماف و وێژدانێکی مرۆڤایەتی پێشێلکراوە، لە مێژووی خۆیدا ئیمراڵی لە خراپترین ئاستی خۆیدایە."

پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز ئاماژەی بەوەدا لە پرەنسیپی یاساییدا هیچ ڕێسانامەیەک ناتوانی ڕێگری لە مافی چاوپێکەوتنی پارێزەران بکات و وتی: "بەڵام دەسەڵاتداری تورک ئەمەیان کردووە و بە گوێرەی ڕێساکانی خۆیان ناجوڵێنەوە. بیلمەز ڕاشیگەیاند: "سەرەتا چاوپێکەوتنێک دەکرێت و دواتر لە ئەنجامی چاپێکەوتنەکەدا گەر گومانی تاوانێک هەبێت، ئەوا پێویستە بەڕێوەبەرانی گرتووخانەکە سکاڵانامەیەک ئامادەبکات و بینێرێتە دادگا. لەوبارەیەوە دادگا بڕیار بدات. بەڵام لێرە دۆخەکە جیاوازە. نە چاوپێکەوتن هەیە، نە گومانی تاوان هەیە و نە سکاڵانامەش هەیە. هیچ شتێک نیە. تەنها ٦ مانگ جارێک دەگوترێت قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەران هەیە، بێ ئەوەی ئاگادار بکرێینەوە وەک ئەوەی خۆیان لە ئێمە بدزنەوە."

پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز لەسەر ئەم بابەتە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی دایەوە.

بۆ زیندانیکردنی ڕێبەری گەلی کورد بۆچی دوورگەی ئیمراڵی هەڵبژێردرا؟

هەڵبژاردنێکی بەمەبەست و ئامادەکارابوو. پێش ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەوێ گرتووخانەیەکی نیوە-کراوە هەبوو. سزاداراوانی ماوەکورت لەوێ سزاکانیان تەواو دەکرد، ماوەیەک پێش ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ سزادراوانی ئەو دوورگەیە گواسترانەوە بۆ زیندانی دیکە. ئەو جێگەیە بۆ بەڕێز ئۆجالان ئامادەکرا. لە مێژوودا هەروابووە ئەو مرۆڤانەی خاوەن کەسایەتی پێشەنگایەتیین ئەوانەی وەک بەڕێز ئۆجالانن هەوڵدەدرێت لە کۆمەڵگە دابڕێندرێن. وەک وتم بە پاساوی ئاسایش و ئەمنییەتەوە ئەو کەسانە لە گەل و ڕێکخستنەکانی خۆیان دادەبڕێندرێن و گۆشەگیرییان دەکەن. ئامانجی سەرەکیش هەر ئەمەیە. بۆیە هەڵبژاردنی ئیمراڵی بە زانابوون کراوە.

بەپێی ڕێسا تا چ ڕادەیەک مافی چاوپێکەوتنی هەیە؟

یاسای گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئاسایشی گرتووخانە و پێکهێنانی سزا هەیە. لە یاسای سزاداندا هەندێ مافی هەیە. پارێزەران دەتوانن لەگەڵ موەکیلی سزادراوی خۆیاندا چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. یانی گەر سزا بڕێندرابێتەوە، لە لایەن دادگاوە پەسەندکرابێ و سزادرابێت، وەک بەرێز ئۆجالان هەموو هەفتەیەک بەو مەرجەی لە کاتژمێری کارددا بێت، دەتوانێت چاوپێکەوتن بکات. یانی هەفتانە پارێزەران دەتوانن بە بێ ئاگاداری داداگا دەتوانن چاوپێکەوتن لەگەل موەکیلی خۆیاندا بکەن، بەڵام سەبارەت بە ئیمراڵی دۆخێکی لەم شێوەیە نەبوو. لەسەروی هەموو شتێکەوە پێویستبوو یاساکان جێبەجێبکرانایە، بەڵام هەمووکاتێک بە یەک ڕۆژ ئەمەیان سنوردارکرد. پێگەی تایبەتی ئیمراڵی وەک پاساو بەکارهێنراوە. ئەمە نایاساییە و پراکتیزەی دەکەن. ڕۆژانی چوارشەممە کاتژمێرێک بۆ چاوپێکەوتن هەبوو، بێگومان ئەمەش بەتەواوەتی جێبەجێنەدەکرا.

باشە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە چەندی جێبەجێکراوە؟

پێویستە ئەم پرۆسەیە بۆ دوو بەش دابەش بکەین؛ پێش ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ و دوای ئەوە تا ئەمڕۆ. وەک پێشتر وتم هەرچەندە بە پێی یاسا مافی خۆمان هەبوو هەموو ڕۆژێک کۆببینەوە، بەڵام مافی کۆبونەوەمان پێدرا بۆ یەک ڕۆژ و یەک کاتژمێر. بۆیە ئێمە مافی ئەوەمان هەبوو لە ساڵێکدا ٥٢ جار کۆببینەوە، بەڵام ساڵانە تەنها دەمانتوانی نزیکەی ١٥ یان ٢٠ کۆبوونەوە ئەنجام بدەین. بەدرێژایی هەفتەکە بە فەرمی درۆمان لەگەڵ دەکرا؛ بە پاساوی کەشتییەکە تێکچووە، کەشوهەوا خراپە یان کاپتنەکە نەخۆشە... ئەوە تا ساڵی ٢٠١١ بەردەوام بوو. دوایین کۆبوونەوەی ئەو پارێزەرە لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١ ئەنجامدرا.

دوای ململانێ و ئاڵۆزییەکان لە ١٥ی تەمموزی ٢٠١٦دا لە ناو دەوڵەتدا دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندرا. لە دوای ڕاگەیاندنی دۆخی نائاساییەوە ڕاستەخۆ بە بڕیاری داواکاری گشتی بۆرسا هەموو جۆرە چاوپێکەتنێکی ئیمراڵی قەدەغەکرا. ئەمەش هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە. لەو بارەیشەوە ڕێساگەلێک دەرچوێنرا و لەئیمراڵیدا جێبەجێکرا. لەوکاتەوە هەموو جۆرە چاوپێکەوتنێک ٦ مانگ جارێک بە قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن ڕادەگەیەنرێت. تاساڵی ٢٠١٩ بەم شێوەیە ئەو قەدەغەکردنە جێبەجێکرا. لە دوای بەردەوامیبوونی مانگرتن لە خواردن، دادگای جێبەجێکردنی بورسا بڕیاری قەدەغەکردنی ٦ مانگەی کشاندەوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا ٥ چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەراندا ئەنجامدرا. کۆتا چاوپێکەوتن لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ بوو. دواتر دووبارە قەدەغەی چاوپێکەتن کرایەوە و تا ئێستا ئەو پرۆسەیە بەردەوامە. کە بە هەموو شێوەیەک دژی یاسایە.

بڕیاری ئاستەنگکردن و قەدەغەکردن پێکەوە ڕادەگەینرێت؟

دیسان وەک پێش ساڵی ٢٠١١ و دوای ئەوکاتە، لێکترییان جیادەکەمەوە. پێش ساڵی ٢٠١١ دەچوینە فەرماندەیی جەندرمە لە گەملیک و گەر چاوپێکەوتن دروستنەبوایە ئەرکداریان دەهات پێی دەگوتین. دواتر ڕۆژێک پێش ئەمە بە تەلەفون ڕادەگەیاندرا. بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠١١ەوە مافی چاوپێکەوتنی بەڕێز ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرانیدا قەدەغەدەکرێت. بەشێوەی ٦ مانگ بە بەردەوامی ئەم قەدەغەکردنە درێژەدەکرێتەوە بەردەوامە. ئەمەش بەتەواوی نایاساییە و لەڕێساکانی خۆپیشیاندا بوونی نیە، بەڵام تورکیا ئەم بێ یاساییەی کرد.

تورکیا ئەندامی کۆنسەی ئەوروپایە، یاساکانی مافی مرۆڤی ئەوروپای واژۆ کردووە، لە ژێر چاودێری دامەزراوەکانی کۆنسەی ئەوروپادایە لە نمونەی سی پی تی. ئێوەیش ڕەخنە لە سی پی تی دەگرن. ئایە سی پی تی هیچ شتێک ناکات؟

ڕەخنە لە هەوڵوێستی سی پی تی دەگرین. لە ئیمراڵیدا دۆخێکی ئاوارتەی گۆشەگیری بوونی هەیە. ٤٣ مانگە زانیاری نیە. هەموو جۆرە ماف و وێژدانێکی مرۆڤایەتی پوچبووەتەوە، لە مێژووی خۆیدا ئیمراڵی لە ئاستی هەرە خراپی دۆخی خۆیدایە. ماوەی ٤٣ مانگە هیچ زانیارییەکمان لە چوار موەکیلی خۆمانەوە نیە لە ئیمراڵیدا. سی پی تیش ئاگاداری هەموو ئەمانەیە. پێشتر بە باش و خراپەوە ١٥-٢٠ چاوپێکەوتن دەکرا و چاوپێکەوتنەکان بە پاساوی جۆربەجۆر ئاستەنگ دەکران. بۆیە سی پی تی دەستوەردانی کرد  و چاوپێکەوتنەکان تارادەیەک ئاسایی بوونەوە. هەڵوێستی سی پی تی کاریگەری ئەرێنی هەبوو. کەچی لەمرۆدا لە دۆخێکی زۆر خراپتر لەوکاتەی ئیمراڵیداین بەڵام سی پی تی هیچ شتێک ناکات. هێشتا ڕاپۆرتی سەردانیکردنەکەی پێشووی نەناردووە. ئیدی پێویستە سەردانێکی نوێ بکات. بەلایەنی کەمەوە پێویستە سی پی تی سەردانی ئیمراڵی بکات و ڕای گشتیشی لێ ئاگاداربکاتەوە.

کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا دیسانەوە دوای ١٠ساڵ ساڵێکی دیکەی بۆ تورکیا درێژکردەوە  لە کاتێدا بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME)ی جێبەجێنەکردووە. ئایا ئەم درێژکردنەوە بۆ چییە؟

کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا دامەزراوەکەیە بەرپرسە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی DMME وەک دامەزراوەیەکی بەڕێوەبەری کۆنسەی ئەوروپایە. ئەم دانیشتنە پەیوەیست بوو بە مەسەلەی 'مافی هیواوە' کە DMME دیاریکردبوو دژ بە یاساکانیەتی. بڕیاری داوە سزای زیندانی تاکاتی مردن بەردەوام بەبێت. حکومەتی تورک وا ماوەی ١٠ ساڵە ئەم بڕیارەی جێبەجێنەکردووە. کۆمیتەی وەزیرانیش جێبەجێینەکردووە. لەم دیدارەی دواییدا بنەمای ئەم سیاسەتانەی تورکیای خستەڕوو. تورکیا هەمیشە سەرقاڵی کارە و تاکتیکێکی لە کاتی خۆیدا جێبەجێ دەکات. هەروەها کۆمیتەی وەزیران نزیکەی ساڵێک کاتیان دا. بەمەش ماوەی ساڵێک کاتی بەخشییەوە بە تورکیا.

بەلایەنی کەمەوە کۆمیتەی وەزیران ئەمجارە تێگەشت لەوەی تورکیا هەنگاوی نەناوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی DMME، بۆیە سکرتارێتی خۆی ئەرکدارکرد لە ماوەی ساڵێکدا بڕیارنامەیەک ئامادە بکات. بە بەراورد بە دانیشتنەکانی دیکە بەرەپێشچوونێکی ئەرێنی بوو. لەوکاتەوە بە داخەوە کۆمیتەی وەزیران نەیتوانییوە ڕۆڵی خۆی جێبەجێبکات.