چالاکوانانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پیرۆز دەکەن
ئەو کوردانەی کە لە بەردەم نووسنگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا، ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان پیرۆز کرد.
ئەو کوردانەی کە لە بەردەم نووسنگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکیان ئەنجامدا، ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان پیرۆز کرد.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا لە چوارچێوەی"کات کاتی ئازادیە" لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) لە ژنێڤی سویسرا دەستیپێکرد، ١ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی کۆبانێ پیرۆزکرا.
لە چالاکییەکەدا کە لە ٢٥ی کانونی دووهەمی ٢٠٢١ەوە هەموو چوارشەممەیەک لە گۆڕەپانی نەتەوەکان کە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە، بە داواکاری ئازادیی جەستەیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستی پێکردووە، سەرکەوتنی گەلی کۆبانێ دژی دڕندەیی داعش، پیرۆز کرا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەڕڤانانی یەپەگە ، یەپەژە و گەریلاکانی ئازادی و ئەوقارەمانانەی کە لە هەموو جیهانەوە هاتبوونە کۆبانێ و شەهید بوون دەستی پێکرد.
بەناوی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی ژنێڤ ڕەزا چەتین کایا کورتە وتارێکی پێشکەش کرد و گیانبەخت کردوانی بەرخۆدانی کۆبانێی بەبیرهێنایەوە.
دواتر هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد لە ژنێڤ(CDK-Ge) محەمەد لەتیف چەلەبی نرخاندنی بۆ گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وبەردەوامی هێرشەکانی سەر کوردستان کرد.
'ئێمەگۆشەگیری دەشکێنین'
چەلەبی لە وتارەکەیدا وەهای وت:
"ئەمڕۆ لەژێر ئاژاوەگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و نەزمی نوێی جیهانی، بۆ ئەوەی گەلی کوردی بێ ناسنامە، بێ خاک و ڕێبەر بهێڵنەوە، گۆشەگیری وئەشکەنجە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، ڕۆژانە خاکی کوردستان بۆردومان دەکرێت. گۆشەگیریی ڕەها ٣ ساڵە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، دژی ئەم پلانە، خاوەندارێتی لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەر سیاسی بۆ پرسی کورد' دەکەین. لەڕێگەی ئەم هەڵمەتەوە، هێزە فاشیست و داگیرکەرەکان لەناو دەبەین، گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ دەشکێنین و وەک گەلی کورد، لەم قۆناغە نوێیەدا جێگەی خۆمان لەگەڵ ڕێبەری ئازاد و گەلی ئازادا دەگرین".