چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری پێداگرن
تێکۆشان دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەڕێگەی چالاکییەکانی ئێشکگریی دادپەروەرییەوە لە ئیستنەبوڵ و ئامەد و وان بەردەوامە.
تێکۆشان دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەڕێگەی چالاکییەکانی ئێشکگریی دادپەروەرییەوە لە ئیستنەبوڵ و ئامەد و وان بەردەوامە.
چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتگیری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای دەر) لە ڕۆژی ٦٧دا بەردەوامە. هەروەها چالاکییەکەی ئامەد و وان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر) لەگەڵ خێزانی زیندانیان ٧٤ ڕۆژە بەردەوامە.
وتاری ئاگادارییەکەی ئەمڕۆ، کوچوکچەکمێجە، ڕێکخراوی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل (DEM) بوو.
ناونیشانی ئێشکگرییەکەی ئەمڕۆ ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی کوچوکچەکمەجە بوو.
چالاکوانان دووپاتیان کردەوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
لە چالاکییەکاندا، چالاکوانان سترانی کوردیان چڕی و درووشمەکانیان بەرزکردەوە.
ئەندامی (توای دەر) عیسمەت یاقوت بەشداری لە "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" کردبوو و گوتی: "گوند بە گوند، شار بە شار، ناوچە بە ناوچە گەڕاین. گەل بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێ کردین. ئێمە مافدارین و دەگەینە ئامانجەکانمان، تا کۆتایی پشتگیری لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و ئێشکگری دادپەروەری خێزانەکان دەکەین. تا گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان کۆتایی نەیەت، هەنگاوێک لە تێکۆشان پاشەکشە ناکەین".