چالاکی بۆ خەدیجە ئۆناران: گەر کارەکەی تاوان بێت، هەموومان تاوان دەکەین

کۆمیسۆنی زیندانەکانی لقی ئیستەنبوڵی ئیهەدە بۆ پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، خەدیجە ئۆناران کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە بە پاساوی ناردنی پارە بۆ زیندانیان بەندکراوە، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەست.

کۆمیسۆنی زیندانەکانی لقی ئیستەنبوڵی ئیهەدە بۆ پارێزەری مافەکانی مرۆڤ، خەدیجە ئۆناران کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە بە پاساوی ناردنی پارە بۆ زیندانیان بەندکراوە، لەبەردەم بینای کۆمەڵەکە لە بیۆغلو چالاکی ئەنجامدا.

دایکی شەممە حەنیفە یەڵدز ڕایگەیاند ئەندامی ئیهەدە خەدیجە ئۆناران بەگوێرەی توانای خۆی هاوکاری ماددیی زیندانیانی نەخۆشی کردووە.

حەنیفە یەڵدز ڕایگەیاند خەدیجە ئۆناران پارەکەی ڕاستەوخۆ خستووەتە سەر هەژماری زیندانەکە، گوتی: "گەر ناردنی پارە لەلایەن خەدیجەوە تاوان بێت، هەموومان لێرە تاوانبارین. چونکە ئێمەش پارە دەنێرین و دەیخەینە سەر هەژماری زیندانەکە".

حەنیفە داوای کرد دەستبەجێ زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن، ئەوەی خەدیجە ئۆناران کردوویەتی تاوان نییە؛ گوتی: "گەر ئەمە تاوان بێت، ئەمڕۆ هەموومان تاوان دەکەین، تا ئەوکاتەی هەڤاڵانمان ئازاد دەکرێن".

پاشان بەشداربووان چوونە سەر سندووقەکانی پۆستە و پارەیان بۆ ئۆناران نارد.