چالاکی لافیتە هەڵواسین لە هامبورگ و لەندەن بۆ ئازادی ئۆجالان بەڕێوەچوو
تەجەشە و تێکۆژن لە شار هامبورگی ئەڵمانیا و شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی لافیتە هەواڵسینیان بەڕێوەبرد.
تەجەشە و تێکۆژن لە شار هامبورگی ئەڵمانیا و شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی لافیتە هەواڵسینیان بەڕێوەبرد.
گەنجانی کورد لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا چالاکیی لافیتە هەڵواسینیان بەڕێوەبرد.
لە قەرەباڵغترین شوێنی شاری هامبورگ لافیتەیەک، کە لەسەری نووسرابوو "''Freiheit für Abdullah Ocalan (ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان) هەڵواسرا و راگەیاندراو بۆ هەمان ئامانج خرایە سندوقی پۆستی ماڵەکان و بیناکانەوە.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) ڕاشیگەیاندووە، کە تا ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.
تەجەشە و تێکۆژن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چالاکییەکی هاوشێوەی چالاکییەکەی هامبورگیان ئەنجامدا.
گەنجان لە پردی بریدگی لەندەن لێدوانیان پێشکەش کرد و رایانگەیاند: "ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ئازادیی گەلی کوردە. ئێمەی گەنجانی کورد تا کۆتایی شەڕ دەکەین و سەر بۆ عەقڵییەتی فاشیستیی کۆماری تورکیا و هیچ دەوڵەتێک دانانەنوێنین".
دوای ئەوە لافیتەیەک، کە لەسەری نووسرابوو، ''Ocalan’s freedom Kurdish people’s freedom'' (ئازادیی ئۆجالان ئازادی گەلی کوردە) لەسەر پردەکە هەڵواسرا.
ژ.ت