چالاکی مانگرتن لەخواردن لە لاڤریۆی یونان ١٠٦ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لەخواردن بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کامپی لاڤریۆی یونان بەڕێوە دەچێت، چالاکییەکە لە ڕۆژی ١٠٦هەمی خۆیدایە.
چالاکی مانگرتن لەخواردن بە ئامانجی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کامپی لاڤریۆی یونان بەڕێوە دەچێت، چالاکییەکە لە ڕۆژی ١٠٦هەمی خۆیدایە.
گروپی ٢٢هەم لە ڕۆژی ١٠٦هەمیندا دەستیان بە مانگرتن لەخواردن گرد.
بە ناوی گروپی نوێ ڕاگەیەنراوێک خوێنرایەوە و وترا، " ڕێبەر ئاپۆ ٢٢ساڵە لە گۆشەگیری قوورس دایە. ئێمە هیچکات قەبووڵی ناکەین."
گروپەکە ئەوەیان خستەڕوو کە هەتاکوو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بەچالاکی دەدەن.
لە کەبپی پەنابەرانی لاڤیریۆ لە وڵاتی یونان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکی گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن داوە. ئەم چالاکییە ١٠٦ ڕۆژە بەردەوامە. تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا و ناوەندی جاندی کوردستان پێشەنگایەتی ئەم چالاکیە دەکەن.
ک-ش