چالاکییەکانی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران لەلایەن کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی ١ی ئایاری ئیزمیرەوە ڕێکخرابوو. سەندیکاکان، پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێز و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە گۆرەپانی کۆماری و بەندەر ئال سنجاق و گۆڕەپانی باسمانێ کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی گوندوغدو دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
لە میانی ڕێپێوانەکەدا پانکارتی بە ناونیشانی "قسەیەکمان بۆ وتن و دەسەڵاتی گۆڕانکاری هەیە"، "رزگاری لە تێکۆشانی سۆسیالیستیدایە"، "پێداگری لەسەرڕێبازی سۆسیالیزم پێداگرییە لەسەر ئازادی کاری ژنان" هەڵکران و بەردەوام دروشمەکانی "نابینە کۆیلەی ئاکەپە و سەرمایەداری" و "بەرهەم دەهێنین، خۆمانی پێ بەڕێوە دەبەین" بەرزکرایەوە.
بۆرجو گوڵجوب، ئیبراهیم ئاکن پەرلەمانتارانی دەم پارتی و عەلی ماهێر باشارەر پەرلەمانتاری پارتی کۆماری گەل لەگەڵ دەیان هەزار کەس لە گردبوونەوەکەدا بەشدارییان کرد و ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانیان لە کرێکاران، بێکاران و هەژاران، ژنان، گەنجان و قوتابیان پیرۆزکرد."
مەمیش ساری، نوێنەری کۆنفیدڕاسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ناوچەی ئیجە، قسەی کرد و وتی: "ئەمڕۆ دۆخی وڵاتەکەمان ڕوونە. کرێکاران و فەرمانبەرانی حکومی بەهۆی زانیاری ناڕاستی دامەزراوەی ئاماری تورکیا ناچارن لە ژێر هێڵی هەژاریدا بژین. بەهۆی ڕێککەوتنامەکانی کاری بەکۆمەڵدا تەنها لە چەند مانگدا بە سەدان هەزار کەس بێکار بوون، خانەنشینان ڕووبەڕووی بارودۆخی ژیانی نامرۆڤانە دەبنەوە، بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی ناوخۆیی پەرەی سەندووە، هەروەها دۆخی گوندنشینان لە بەرهەم هێنان و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە لێواری داڕماندایە.
پەیامی، ئێستا بۆ بەرگریکردن لە کار، دیموکراسی، ئاشتی، دادپەروەری و سیستەمێکی یاسایی کۆمەڵایەتی لێرەین، لە گۆرەپانەکانداین و سەردەکەوین، دووپات کرایەوە.
پاش وتارەکان گردبوونەوەکە بە کۆنسێرتێکی ئیلکای ئاکایا کۆتایی هات.
مانیسا
لە لایەن پلاتفۆرمی کار، دیموکراسی و ئاشتی مانیسا گردبوونەوەیەک لە گۆڕەپانی کۆماری ناوچەی یونس ئەمرە بەڕێوەچوو. بەهەزاران کەس لە گردبوونەوەکە کۆبوبوونەوە و پانکارتی "کار بەنرخترین سەرمایەیە"، "رێبازی مامۆستا ڕێبازی چینی کرێکارە" و پانکارتێک لە ژێر ناوی"کاری یەکسان، یەکسانی مافی هەمووانە"، "باج لەسەر سامان هەڵگیرێت، دادپەروەری باج بەرقەرار بێت" و "ئێمە باجی قەیرانەکان نادەین" بەرەو شوێنی گردبوونەوەکە دەستیان بە ڕێپێوان کرد. جگە لە هەزاران کرێکار، سەرۆک شارەوانییەکانی شارەوانیی گەورەی مانیسا، شەهزادەلەر و یونس ئەمرە و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش بەشدارییان کرد.
ئایدین
هەروەها لە ئایدن، جیا لە بەشداری هەزاران کرێکار، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی ژینگەپارێز لە گردبوونەوەکەدا بەشدارییان کرد. جەماوەر لە گۆڕەپانی مەلازگێرد کە لە لایەن پلاتفۆرمی کار و دیموکراسی ئایدینەوە ڕێکخرابوو، کۆبوونەوە و بەرەو شوێنی گردبوونەوەکە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بۆ ئازادی کار" و "سیستەمێک بۆ کەرتی تەندروستی" دەستیان بە ڕێپێوان کرد.