چالاکییەکانی ئێشکگری: قەیوم و دەسەڵات دەڕۆن

لە ئەنقەرە و ئەزمیر دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگری بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا گوترا، دەبێت دەسەڵات و قەیوم بڕۆن.

لە ئەنقەرە و ئەزمیر دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ چالاکی ئێشکگری بەردەوامە

ئەنقەرە

لە ئەنقەرە لەسەر بانگەوازی پلاتفۆرمی ژنان لەبەردەم شارەوانی چانکایا لە شەقامی ساکاریا کۆبوونەوە. پانکارتی "ژنان لەپێناو جولەمێرگ لەسەر ئەرکی خۆیانن"یان بەرزکردەوە و دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.

درووشمی "بژی یەکگرتنی ژنان" و "قەیوم کودەتایە" و "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" و "قەیوم دەچێت، ئێمە دەمێنین"یان بەرزکرایەوە.

لەسەر ناوی پلاتفۆرمی ژنان بوسە ئوچەر ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و گوتی: "ئێمەی ژن تێدەگەین قەیوم واتای چییە. وەک پێشوو چالاکی یەکەمی قەیوم هەڵوەشاندنەوەی ئەو ژێرخانەیە کە ژنان بنیاتیان ناوە. لە ئامەدیش بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژنان لەلایەن قەیومەوە لە ئەرکەکەی دەرکرا و دەستبەسەرکرا".

سکرتێری ژنانی کەسک دۆنە جەوهەر ڕایگەیاند ئەمڕۆ نەوەک دژی ئیرادەی گەلی کورد، لە هەموو جێیەک قەیوم دادەنێن، گوتی: "ئاگرەکەی مێردین و ئامەد ئەمڕۆ لە هەموو لایەکی ژیانمان کەوتۆتەوە. ئەمڕۆ زیاتر دەبێت پێکەوە بژین. هاوکات سیاسەتەکانی وەسایەت چی بوون؟ نەوەک هەر قەیومەکان، دەبێت ئەم سیستەم و حکومەتەش بچێت".

ئەزمیر

لە ئەزمیر ئێشکگری دادپەروەری لەبەردەم سومەربانک بەردەوامە. ئامادەبووان یەلەکیان پۆشی بە نووسینی "بەرامبەر دەستبەسەراگرتن، ئێشکگری دەگرین".

چالاکییەکە بە وتە و درووشم بەردەوام بوو.