دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئۆتۆمبیلێکی بۆردوومان کرد_نوێکراوەتەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەواری قامیشلۆی بۆردوومان کرد، هەروەها لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_حەسەکە ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج. دەربارەی هێرشەکە زانیاری زیاتر بەردەست نەکەوتووە.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کاتژمێر ٢٠:٤٥ لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_حەسەکە لە نزیک گوندەکانی کۆتیک و گردی سور، خاڵێکی بۆردوومان کرد. 

هەروەها  لەسەر ڕێگەی عامودا_قامیشلۆ، لەنێوان گوندەکانی چۆلبستان و خربەدا ئۆتۆمبیلێکی بۆردوومان کرد.

دەربارەی هێرشەکە زانیاری زیاتر بەردەست نەکەوتووە.