گۆشەگیری و داگیرکاری لە پاریس شەرمەزارکرا
کوردستانیان لە هەرێمی ئێڤری پاریس گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشی داگیرکاری و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە هەرێمی ئێڤری پاریس گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشی داگیرکاری و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە هەرێمی ئێڤری شاری پاریسی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی تەجەشە و تێکۆژن ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. لە ڕێپێوانەکەدا تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
کوردستانیان درووشمی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" بەرزکرایەوە.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی جۆربێل_ئەسۆنیس دەستی پێ کرد و تا وێستگەی شەمەندەفەر بەردەوام بوو. ڕاگەیاندراوەکە لە وێستگەی شەمەندەفەر درا، پەدەکە شەرمەزارکرا کە بۆ بەرژەوەندییە قێزەونەکانی خاکی کوردستانی پێشکەش بە دەوڵەتی تورک دەکات.