چاوی چیا، دڵی هاوڕێکانی: سەید ئەڤران

نە تەنیا ڕێگە نیشاندەر بوو، بەڵکو بەو ڕێگەیەشدا ڕێپێوانی کرد. هاوڕێی سەید هاوڕێی ئەو تێکۆشانە بوو کە هەرگیز کۆتایی نایەت و ڕۆژ بە ڕۆژ گەشتر و گەورەتر دەبێت.

خێرا، واتادار و پڕاوپڕ ژیا. هەموو ساتەکانی ژیانی لە دڵی خۆیدا نەخشاند.

هاورێ سەید ڕێبواری گەشتێکی دوور و درێژ بوو. هاوبەشکردنی زانیاری و ئەزموونەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی فەلسەفەی ژیانی بوو. نەتەنیا ماڵئاوایی لە هاوڕێکانی کرد، تا دوا هەناسەی بە پێنووسەکەی لەبارەی ئەوانەوە نووسی، بە دڵە گەورەکەی باسی یادەوەری هاوڕێکانی کرد. ئامانجی تێکۆشان و ژیانی ئەوە بوو کە بۆ نەوەی نوێیان بگوازێتەوە.

بۆ هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە بەشداری کارو خەباتی ڕاگەیاندن دەبوون، بێ وچان ئەوەی دووبارە کردەوە کە نەریتی راگەیاندنی ئازاد لە چ بارودۆخێکدا گەیشتووەتە ئەم ئاستە، شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد و سەرجەم شەهیدانی بە بیر هێنایەوە.

ئەرکی هەموو هاوڕێکانی و هەر کوردستانییەکە کە خاوەنداری لە سەید ئەڤران بکات.

بەردەوام ناوی ئەومان دەبیست. هەموو ساتێکی شەهید هۆزان (کە لە رۆژی ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ شەهید بوو) بە قسەکردن لەبارەی هاوڕێ سەید تێدەپەڕی.

هۆزان لە شەڕدا هەردوو قاچی لەدەستدابوو. ئەو لەدەستدانی قاچەی بۆ هاوڕێکەی هۆزان پڕکردبووەوە. نە تەنیا قورسایی جەستەی هۆزانی هەڵدەگرت. بەڵکوو بووە هاوبەشی خۆشی و ناخۆشی و ئازارەکانی. هۆزانیش لەگەڵیدا مایەوە، وەک ئەوەی تەمەنێک لەگەڵیدا بووبێت. هۆزان تەنیا یەکێک لەوانە بوو، هێشتا سەدان هەزار کەسی وەک هۆزان بۆ هاوڕێی سەید مابوونەوە.

هەرچەندە ئەو کاتە یەکترمان ناسی، بەڵام بۆ یەکەمجار لە نزیکەوە لە ساڵی ٢٠٢١ هاوکاریمان هەبوو. ئەو کاتە تێگەیشتم کە ژمارە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە کە لەناو ئەم کۆمەڵگایەدا مۆری خۆت لە سەردەم بدەیت. هەڤاڵ سەید یەکێک لەوانە بوو.

لەگەڵ هەموو هاوڕێکانیدا هاوبەشی دەکرد. نەدەسرەوت و هەموو ڕۆژێک تێکۆشانی دەکرد. لە هەڵسەنگاندنەکانیدا بوێر بوو، بە دڵە دڵسۆزەکەی خزمەتی بە تێکۆشان دەکرد. لە تێکۆشانەکەی پێداگر بوو. نەتەنیا گوێی دەگرت و هەڵسەنگاندنی دەکرد، بەڵکوو بە کامێراکەی هەموو ساتێکی تۆمار دەکرد. هەر ساتێکی بۆ مێژوو ئەرشیف کرد. بە جۆرێک ژیا کە هیچ کاتێکی ئەوتۆی لەبەردەستا نەبێت و هەر ئان و ساتێک ماڵئاوایی بکات. بەو جۆرە بوو؛ نەیدەوت کارەکە بچووکە یان گەورە، شۆڕشگێڕێکی رەنجدەر و ماندوونەناس بوو، کە هەموو کارێکی دەکرد، لە گەڕان بەدوای ڕاستیدا هاوڕێیەک بوو وەک ئەوەی بەردەوام لە ماراسۆندا بێت. بە کردار فێری دەکرد، واتە تەنیا نەیدەوت، ڕاستەوخۆ ئەنجامی دەدا. لە هەمووی گرنگتر، فێری مرۆڤەکانی کرد دڵی خۆیان هاوبەشی پێبکەن، ئەندامێکی تێکۆشانی ئازادیی کورد بوو.

ڕێککەوتین کە پێکەوە هەواڵەکان ئامادە بکەین. وتی: "چیرۆکی ژیانی هەر هاوڕێیەک، هەروەها چیرۆکی گەلی وڵاتپارێزی ئێمە، هێندە گەورەیە کە ڕۆمانێک بەس نییە، هەندێک جار تۆ دەینووسیت، من بە کامێراکەم تۆماری دەکەم، هەندێک جار تۆ تۆماری بکە، من دەینووسم". هەلومەرجمان ڕێگەی نەدەدا، نەمانتوانی ئەنجامی بدەین.

ماڵئاواییت لەناکاو بوو، بەڵام بە پێنووسەکەت ڕاستی شەڕی شاخ و شارت نووسی، بە ڕووناکیت بەدوای ڕۆمانەکەتدا دەڕۆین. وتەکەت 'پێنووسەکەمان هەندێکجار جێگەی چەکەکەمان دەگرێتەوە، هەندێکجار چەکەکەمان جێگەی هەموو شتێکمان دەگرێتەوە' ڕێگە نیشان دەرمانە. وەک ئەوەی تۆ وتت: ئێمە لە خێر و خۆشیدا دەمێنینەوە.

ژ.ن