چەدەس لە پێناو خوڵقاندنی نەوەیەکی "پڕ لە ڕق و قین و توندڕەوی ئایینی"

بێتریتان گونەش پەرلەمانتاری هەدەپ لە مێردین وتی: بۆ خۆڵقاندنی ''نەوەیەکی پڕ لە ڕق و قین و توندڕەوی ئایینی'' چەدەس کۆتا هەنگاوی ئاکەپەیە.

پرۆژەی چەدەس بەوە ناسێنرا کە  پرۆژەی دابین کردنی ماڵییەی قوتابخانەکانە، بۆ تاقیکردنەوەی ئەم پرۆژەیە هەندێک قوتابخانەیان هەلبژارد. وەزارەتی پەروەردەی تورکیا بریاری دا کە لە ساڵی 2023-2024 پرۆژەی چەدەس لە هەموو قوتابخانەکان جێبەجێ بکرێت. تەواوی ئەو کەسانەی کە جێبەجێ کاری ئەم پرۆژەیەن وەک "راوێژکاری معنەوی'' ناسێنراون بەلام هەموویان تۆندرەوی دینین. بێریتان گۆنەش پەرلەمانتاری هەدەپ لە مێردین لەسەر ئامانجەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە پرۆژەی چەدەس بۆ ANF قسەی کرد.

بێریتان گونەش ڕایگەیاند کە چەدەس ڕێبازێکی دەسەلاتداری ئاکەپە کە دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە پەیوەندی بە خوێندکارانەوە بکات و وتی " لە ڕێگەی منداڵان و گەنجانەوە دەستبەجێ کۆمەڵگا و داهاتوومان دەکەنە ئامانج. ئاکەپە لە ماوەی ۲۱ ساڵی دەسەڵاتدا، هەمیشە دەیویست نەوەیەک دروست بکات کە "پڕبێت لە ڕق و کینە و ئاینی بێت." ئەوان هەوڵیان داوە نەوەیەکی پڕ لە ڕق و کینە و توندڕەوی ئایینی دروست بکەن. مرۆڤ دەتوانیت بلێت چەدەس ئەو پرۆژەیەیە کە هەمان ئامانجی هەیە."