چۆمان هەردی خەڵاتێکی جیهانی وەرگرت
ژنە نوسەر و چالاکوانی کورد، چۆمان هەردی خەڵاتێکی جیهانی وەرگرت.
ژنە نوسەر و چالاکوانی کورد، چۆمان هەردی خەڵاتێکی جیهانی وەرگرت.
خەڵاتی (فەرەنسی ئەڵمانی بۆ مافی مرۆڤ)، دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی بوێرانە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، ژنە نوسەر و چالاکوانی کورد، چۆمان هەردی، یەکێک بوو لەو کەسانەی خەڵاتەکەی پێ بەخشرا.
ئەم خەڵاتە هاوبەشەی ئەڵمانیا و فەرەنسا دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی لەپێناو مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا تێدەکۆشن، ئەمڕۆ باڵوێزخانەی ئەڵمانی و فەرەنسی لە عێراق ناوی براوەکانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و چۆمان هەردی یەکێک بوو لەو کەسانە.
لە ساڵانی پێشوودا، ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و نێرگز محەمەدی ئەم خەڵاتەیان وەرگرتووە.