چەند مانگێکە ئازادکردنی ٥٠ زیندانی ئاستەنگ دەکرێت

لە زیندانی جۆری Fی بۆلو، ٥٠ زیندانیکراو کە لەنێویاندا کەسانێک هەن بەدەست نەخۆشی سەختەوە دەناڵێنن، چەند مانگێکە لەلایەن لیژنەی کارگێڕیی و چاودێرییەوە ئازادکردنیان ئاستەنگ دەکرێت.

هەرچەند سزاکانیان کۆتایی هاتووە، بەڵام ئازادکردنی نزیکەی ٥٠ زیندانیکراو کە لەنێویاندا کەسانێک هەن بەدەست نەخۆشی سەختەوە دەناڵێنن، چەند مانگێکە لەلایەن لیژنەی کارگێڕیی و چاودێرییەوە بە پاساوی "بێ‌بنەما" ئازادکردنیان ڕادەگیرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە زیندانییەک بە ناوی موراد چەتین کایا بە تەلەفۆن بە بنەماڵەی گەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو، ٧ زیندانی تر کە سزاکەیان کۆتایی هاتووە چوونەتە بەردەم لیژنەکە، بەڵام بەبێ خستنەڕووی هیچ پاساوێکی ڕوون، ئازادکردنیان ڕاگیراوە. چەتین کایا ڕایگەیاندووە کە زیندانییەک بە ناوی ئەحمەد ئەمین ئەرەن لە دژی بڕیارەکە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.