چەتەکانی دەوڵەتی تورک ئەشکەنجەی بە تەمەنێکیاندا

چەتەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک لە گوندی چییەی ڕاجۆی داگیرکراو بەدری عەلی ٧٠ ساڵان ئەشکەنجەدا.

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک ئەشکەنجەی بەساڵاچوو بەدری عەلی (٧٠ )یان دا. 

ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوویداوە کە بە ساڵاچووەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر ڕێگەی نێوان گوندەکەی چییە و گوندی دیکێ شاری ڕاجۆ دەڕۆشت. چەتەکان بە ماتۆڕسکیل ڕێگەکەی لێ دادەخەن و بەبێ هیچ هۆکارێک ئەشکەنجەی بە ساڵاچووەکەیانداوە. 

پەیوەست بەم بابەتەوە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شارەکەوە ئاماژەی بەوەدا کە بە ساڵاچووەکە دوای شکان و برین لە جەستەییدا بە بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و دۆخی تەندروستی زۆر خراپە. 

ئەم تاوانە بەشێکە لە زنجیرەیەک پێشێلکاریی سیستماتیکی کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە شاری عەفرین ئەنجامی دەدەن. لە بەرانبەر ئەم تاوانانەدا بێدەنگی نێونەتەوەیی و پشتگوێخستنی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ هەیە.