دادگای باڵای دەستووری داخوازی بلۆککردنی هەژمارەکانی هەدەپە ڕەتدەکاتەوە

دادگای باڵای دەستووری داخوازییەکەی داواکاری گشتی دادگای باڵای ڕەتکردەوە پەیوەست بە بلۆککردنی هەژمارەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە).

داواکاری گشتی دادگای باڵا داوای لە دادگای باڵای دەستووری کرد هەژماری هاوکارییەکانی خەزێنەی هەدەپە بلۆک بکات کە بڕەکەی ٤٠٠ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار و ٦٦٧ لیرەی تورکیە، بە پاساوی ئەوەی هەدەپە "بەشدار نەبووە لە هەڵبژاردن"، دادگای باڵای دەستووری ئەم داوایەی ڕەتکردەوە.

دادگای باڵای دەستووری بڕیارەکەی پەیوەست بە پرسی بلۆککردنی هەژمارەکانی هەدەپە لە کۆبوونەوەی لیژنەی گشتی خستەڕوو، لیژنەکە بە کۆی دەنگ بڕیاریدا لەسەر بلۆک نەکردنی هەژمارەکانی هەدەپە.