دانیشتنی دۆزی کۆبانی ٥ خولەک بەردەوام بوو

پارێزەر و سیاسەتمەداران بەشداریان لە دانیشتنی دۆزی کۆبانێدا نەکرد. بە تەنها سەربازانی تورک لە هۆڵەکەدا بوون. دانیشتنەکە بۆ سبەینێ دواخرا.

بە بیانوی چالاکیەکانی شەرمەزاری لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لەدژی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ، دەوڵەتی تورک سکاڵای لەدژی ١٠٨ کەس تۆمار کرد کە ٢١ کەسیان دەستگیرکراون. ٥مین دانیشتنی دۆزی کۆبانی لە زیندانی سینجان بەڕێوەچوو.

دانیشتنەکە کە لە ٢٢مین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بەرێوەچوو، پارێزەر و سیاسەتمەداران بەشداریان نەکرد. بە تەنها پۆلیسی تورک و جەندرمە لە هۆڵەکەدا بوون.

بەهۆی ئەوەی پارێزەران ناڕەزاییان دەربڕی، دانیشتنەکە بە تەنها ٥ خولەک بەردەوام بوو و بۆ سبەینێ دواخرا.

ف.ق