دایکانی شەممە بۆ عەبدولرەحمان دەمیر کۆبوونەوە

دایکانی شەممە لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا، بۆ عەبدولرەحمان دەمیر کۆبوونەوە کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکەوە کوژرا.

دایکانی شەممە

دایکان/مرۆڤانی شەممە بۆ زانینی چارەنووسی خزمە بێسەروشوێنەکانیان و دادگایکردنی تاوانباران لە هەفتەی ١٠١٢ لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای چالاکیان ئەنجامدا. دایکانی شەممە گوڵ و وێنەی بێسەروشوێنەکانیان هەڵگرت، ئەم هەفتەیە لە چارەنووسی عەبدولرەحمان دەمیریان پرسی کە ١٧ ی ئابی ١٩٩٥ لە ناوچەی مەهسێرتی مێردین بێسەروشوێنکرا. هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ئەرەن کەسکین و زۆر کەسی دی بەشداری چالاکیەکە بوون. لە چالاکییەکە خوشکی فەرهاد تەپە، عایشە تەپە قسەی کرد.

عایشە تەپە ڕایگەیاند تاوانباران لەبری دادگاییکردن دەپارێزرێن، گوتی: "پرۆسەی دادگاییکردن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنان و سزادانی بەرپرسیاران بەڕێوەنەچوون، ڕێگە گیرا لە دەرکەوتنی ڕاستییەکان".

تەپە ئاماژەی بەوە کرد پاش ٢٩ ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ بۆ عەبدولرەحمان دەمیر کۆبوونەتەوە، ڕایگەیاند دایک و برایەکی دەمیر بە حەسرەتی زانینی هەواڵی عەبدولرەحمانەوە گیانیان لەدەستدا. ئاماژەی بەوە کرد عەبدولرەحمان لە ١٧ ی ئابی ١٩٩٥ سواری پاسێک بووە تا مەهسێرتی مێردینەوە بچێتە ئەدەنە، لە قۆسەری مێردین پۆلیس پاسەکەی ڕاگرت، عەبدولرەحمان دەمیریان لە پاسەکە دابەزاند و بێسەروشوێنیان کرد، شایتەحاڵان بە کەسوکاری دەمیریان گوت، ئەویان دەستبەسەرکردووە و بردوویانە بۆ بنکەی جەندرمەی شاڤالەت. کاتێک دایکی دەچێتە ئەوێ، پێی دەڵێن "کەسمان بەو ناوەوە نەگرتووە".

تەپە داوای لە بەرپرسانی داد کرد، لێپرسینەوەیەکی جدی لەسەر دۆزی عەبدولرەحمان بکەن، جەختی کردەوە، چەند ساڵ تێپەڕێت ئەوان بۆ دەمیر و خزمەکانیان داوای دادپەروەری دەکەن، داوای لە دەوڵەت کرد بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان مامەڵە بکات.

پاشان بۆ یادکردنەوەی کەسە بێسەروشوێنەکان، گوڵ لە گۆڕەپانی گەمارۆدراوی گەڵەتەسەرای دانرا.