دەبەپە: خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد شکۆی گەلی کوردن
دەبەپە ڕایگەیاند شەهیدکردنی ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و گوتی: "هەمووکاتێک لەگەڵ تێکۆشانی پیرۆزیاندا دەبین".
دەبەپە ڕایگەیاند شەهیدکردنی ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە و گوتی: "هەمووکاتێک لەگەڵ تێکۆشانی پیرۆزیاندا دەبین".
دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) سەبارەت بە شەهیدکردنی ڕۆژنامەوان عەزیز کۆیلوئۆغلو کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەبەپە هێرشەکەی بە "تاوان دژی مرۆڤایەتییە" ناوهێناوە و وتی: "بەشێک لە سیاسەتە پیسەکان ئەوەیە کە دەسەڵاتداری تاوانەکانی جەنگی خۆی پەردەپۆش دەکات. شەهیدکردنی ڕۆژنامەوانانی کوردیش لەمەوە سەرچاوە دەگرێت. لەو چوارچێوەیەدا تا ئەمڕۆ دەیان ڕۆژنامەوان شەهید کراون. عەزیز کۆیلوئۆغلویش لەم چوارچێوەیەدا شەهید کرا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دوای ڕۆژنامەوانان نازم داشتان و جیهان بیلگین، عەزیز کۆیلوئۆغڵویش شەهید کرا و گوترا: "ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە ڕاستی کوردستان بە جیهان ڕادەگەیەنن، بە ئامانج دەگیرێن. بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکان و هێزە نێونەتەوەییەکان بێدەنگن لە بەرانبەر ئەم تاوانانەی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێن. وەک دەبەپە ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین. خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد شکۆی گەلی کوردن. لە هەموو شوێنێک گەواهیدەری تێکۆشانی ئەوانین بۆ گەیاندنی ڕاستییەکان. هەمووکاتێک لەگەڵ تێکۆشانی پیرۆزیاندا دەبین".