بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژ: وەرن ١٥ ی شوبات بگۆڕین بۆ ڕۆژی ئازادی

ڕێپێوانکەرانی ڕێپێوانی درێژ لە شونی لەگەڵ کوردستانیان ڕێپێوانیان کرد، بانگەوازیان کرد بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی مەزنی ستراسبۆرگ، گوتیان: "وەرن پێکەوە ١٥ ی شوبات بگۆڕین بۆ ڕۆژی ئازادی".

ڕێپێوانی درێژ کە ٢١ ی کانوونی دووەم لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ١٩ هەمیندا لە شاری شونی فەرەنسا بەردەوامە.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی شونی بە بەشداری کوردستانیان بە جۆشێکی مەزن بەردەوام بوو.

پانکارتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" هەڵگیرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی تشرین" بەرزکرایەوە.

چالاکوانان دووپاتیان کردەوە، چالاکییەکە تا ١٥ ی شوبات بەردەوام دەبێت و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و گردبوونەوەی مەزنی ستراسبۆرگ. بانگەوازیان لە کوردستانیان کرد، "وەرن پێکەوە لە ستراسبۆرگ ١٥ ی شوبات بگۆڕین بۆ ڕۆژی ئازادی".

ڕۆژی بیستەمی چالاکییەکە لە شاری ڕانسی فەرەنسا بەردەوام دەبێت.