مەخەدەشە و تاژێ لەگەڵ تورکمان و شەبەکەکانی دەشتی موسڵ کۆبوونەوە
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) و بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ئەمڕۆ لەگەڵ تورکمان و شەبەکەکانی دەشتی موسڵ کۆبوونەوە و پەیوەندیی نێوان گەلان تاوتوێ کرا.
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) و بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ئەمڕۆ لەگەڵ تورکمان و شەبەکەکانی دەشتی موسڵ کۆبوونەوە و پەیوەندیی نێوان گەلان تاوتوێ کرا.
شاندێک کە پێکهاتبوو لە هاوسەرۆکی مەخەدەشە نایف شەمۆ و ئەندامی دیپلۆماسی مەخەدەشە خەزال ڕەشۆ و ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تاژێ سوهام شەنگالی، لەگەڵ تورکمانەکان کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی تورکمانەکان پێکهات، قسە لەسەر ڕەوشی کەمەنەتەوەکانی هەرێمەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق کرا.
ڕاگەیاندرا کە شاندەکە بەهەمانشێوە لەگەڵ شەبەکەکان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایەسەر ڕەوشی کەمەنەتەوەکان و پەیوەندیی نێوانیان.
زانراوە لە ڕۆژانی ئایندەدا، دەربارەی هەمان بابەت و ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال، زنجیرە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.