لە تۆپبارانی گوندەواری تەبقەدا هاوڵاتییەک شەهیدبوو
لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا دژی گوندەواری کانتۆنی تەبقە هاوڵاتیەک برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو.
لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا دژی گوندەواری کانتۆنی تەبقە هاوڵاتیەک برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو.
ئەمشەو، لە تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە چیای شاری جورنیەی کانتۆنی تەبقە هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد موراد خەڵکی گوندی خاتوونیەی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری جورنیە بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی تەبقە. بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، محەمەد موراد شەهیدبوو.
نیوەڕۆش دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی ئەشمە عەوێنەیان لە باشووری شاری کۆبانێ تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا ٩ کەس برینداربوون و ٧ یان منداڵن.
هاوکات لەگەڵ تۆپبارانی گوندەکانی تەبقە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دیسانەوە گوندی ئەشمە و دەوروبەری شاری سیرین و دەوروبەری بەنداوی تشرینی تۆپباران کرد.