شەهید تاڤین تێکۆشین لە کۆڵن یادکرایەوە
شەهید تاڤین تێکۆشین لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە، دایکی شەهید تاڤین ڕایگەیاند بە تێکۆشان و شەهیدبوونی کچەکەی سەربەرزە.
شەهید تاڤین تێکۆشین لە دووەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادکرایەوە، دایکی شەهید تاڤین ڕایگەیاند بە تێکۆشان و شەهیدبوونی کچەکەی سەربەرزە.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ گەریلای یەژاستار تاڤین تێکۆشین (سیبەل چەلیک) مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا، کە ٢٣ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی بەستا لە بۆتان شەهیدبوو.
مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کۆڵن ئەنجامدرا و بنەماڵەی تاڤین تێکۆشین و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) و چەندین کەس بەشداربوون. وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و تاڤین تێکۆشین لە هۆڵەکەدا هەڵواسرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆماو، شەنگە قارەمان قسەی کرد، ڕۆژنامەنووس عەزیز کۆیلوئۆغلوی بیرهێنایەوە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا، ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی ڕاستی، ڕۆژنامەنووسانی کورد شەهید دەکات. ئاماژەی بەوە کرد هەرچەند تاڤین تێکۆشین لەدەرەوەی وڵات گەورە بوو بەڵام زۆر عاشقی ئازادی و وڵاتەکەی بوو.
پاشان مەدیا ڕووکەن قسەی کرد و هێرشەکانی سەر ڕاگەیاندنی ئازادی شەرمەزارکرد.
دایکی تاڤین تێکۆشین گوتی، بە تێکۆشان و شەهیدبوونی کچەکەی سەربەرزە.
سینڤزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی شەهید تاڤین تێکۆشین نیشاندرا.
مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.