بە دیمەن

دۆغان: شەڕی ئیسرائیل-ئێران هەڕەشەیەکە لەسەر هەرێمەکە

ئەحمەد دۆغان هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد ڕایگەیاند کە شەڕی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر ناوچەکە و بەتایبەت تورکیا هەڕەشەیە و وتی: "تاکە چارەسەر پارادایمی 'کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆیە."

شەڕی ئیسرائیل و ئێران سەرەتا لەسەر تورکیا، عێراق، وڵاتانی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی بەردەوامی دەبێت. لە کەشێکی وادا سەرنجەکان کەوتووتە سەر ئەو وڵاتانەی کە بە گوشارەکان وەڵامی داواکارییە دیموکراتیکەکان دەدەنەوە.

ئەحمەد دۆغان هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوچەکە هەڵسەنگاند.

ئەحمەد دۆغان ئاماژەی بەوەدا کە شتەکان زۆر بەخێرایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن و ڕایگەیاند: "سیاسەتی دیزاین کردنەوە کە لە جەنگی کەنداوەوە دەستیپێکردووە بەردەوامی هەیە. پارادایمی دەوڵەت نەتەوە شکستی هێناوە و ئێستا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وڵامدەر نییە. بەو پێیەی سنوور و سیاسەتە ئەمنیەکان دەبنە بەربەست لە پێشی جیهانی سەرمایەداری، پرۆسەی دیزاینی نوێ دەستی پێکردووە. ڕاستیەکەی جیهانی هەیە کە سیاسەتەکان لەسەر بنەمای بەرهەمهێنانی زیادەکۆتایی پێدەهێنرێت وەک دەزانرێت ئەو شەڕەی کە لە کەنداو دەستیپێکرد بە فەڵەستین، سوریا، عێراق و لوبنان درێژەی کێشا و بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چووە قۆناغی سێیەمی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.

هەر کەس زۆر باش دەیانزانی کە هێرش دەکرێتە سەر ئێران. بۆیە لە مانگی تشرینی یەکەم دەوڵەت باخچەلی لەسەر ئەم مەترسیانە لە گەڵ فراکسیونی دەم مەرحەبای کرد و پەیوەندییەکان دەستی پێکرد. هەروەها بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات بڕیاری چەکدانانی پەکەکە درا."

'چارەسەری کۆمەڵگەی دیموکراتیکە'

دۆغان ڕایگەیاند کە شەری ئێران و ئیسرائیل بۆ سەر تەواوی ناوچەکه به تایبەت تورکیا هەرەشەیە و وتی: "دوای ئەوەی هێرش کرایە سەر ئێران، حکومه تی تورکیا باسی له وه کرد که شەڕەکە له بەر دەرگای تورکیایە. ئەو لێدوانانەی کە باسی ئەوە دەکەن که شەڕەکە لەسەر تورکیا هەرەشەیە تادێت زیاتر دەبێت. بۆیه تاکه ڕێگە بۆ ڕزگاربوونی تورکیا به کەمترین زیان له ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی هەمیشەییە له گەڵ گەلی کورد، دەبێت خوشک و برایەتی بەرقەرار بێت ئەگەر تورکیا ئەم هەنگاوە بنێت، ئەوا دەتوانێت بە کەمترین زیان خۆی لەم ئاگرە ڕزگار بکات.

ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئەم پرسە هەوڵێكی جددی داوە. کاتێک مرۆڤ سەرەنج بە لێدوانەکانی دەدات لە ڕابردوودا، دەبینرێت کە قەت هەنگاوێکی بۆ دواوە نەناوە. باسی هەرچی کردبێت، دڵسۆزانە خاوەنداری لە قسەکانی کردووە. پارادایمی 'کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی دەخوڵقێنێت، پارادایمی پێکەوە ژیانە، چوارچێوەی دەستورێکی بنەڕەتی لە دەوری ئەم پارادایمە ئاشتی بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێنێت. ئەگینا شەڕ لە پێناو بەرژەوەندییەکان هیچ سوودی بۆ گەلان نابێت.

لەسەر ئەم بنەمایە نەک تەنها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەک تەنها بۆ تورکیا و ئیسرائیل، بەڵکو بۆ هەموو دەوڵەتان و گەلان، تاکە ڕێگەی ڕزگاری، کۆبوونەوەیە لە دەوری پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ. ئەگەرنا ئەم خوێنڕشتن و شەڕانە بەردەوام دەبێت.

'پێویستە تورکیا بۆ ئاشتی پەلە بکات'

ئەحمەد دۆغان ڕایگەیاند، ئەو شەڕەی دەستیپێکردووە جارێکی دیکە چارەسەری پرسی کوردی لە تورکیاد بەسەر هەموو شتدا فەرز کردوە و وتی: "بە تایبەتی بەرامبەر گەلی کورد، گوشار، دەربەدەری و زیندانی کردن بە گشتی تاوان ئەنجامدراوە، پێویستە دەوڵەت و حکومەت ئەمە باش بزانن: "بەڵێنی ڕێبەری گەلی کورد جددییە، تاکە کەس کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا بتوانێت متمانە بە قسەکەی بکرێت، خودی ڕێبەری گەلی کوردە."

بەو بۆنەوە نابێت تورکیا چیتر پرۆسەی ئاشتی دوابخات. ئەگەر لەگەڵ گەلی کورد ڕێککەوتن بکات، ئەوا هەموومان پێکەوە لە دۆزەخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕزگارمان دەبێت. بۆیە ئەگەر تورکیا لەسەر بنەمایەکی دروست یەکێتی و پەیوەندی لەگەڵ کورد بەرقەرار بکات، ئەوا لە شەڕ ڕزگاری دەبێت. ئەگەرنا ئێمە لە پرۆسەیەکی زۆر مەترسیدارداین. تاکە ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لەم ئاگرە لەسەر بنەمایەکی ڕاست یەکێتیە لەگەڵ گەلی کورد."