دکتۆر براونس: شەڕ بە پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی دێت

مێژووناس نیک براونس ئاماژەی بەوەدا کە پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد دەرفەتی ژیان بە کلتور و گەلانی جیاواز دەدات و وتی: بیرۆکەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک سیستمێکە کە بۆ گەلانی ئۆکرانیاش دەکرێت جێبەجێ بکرێت.

مێژوونووس و ڕۆژنامەنووس دکتۆر نیک براونس لەبارەی شەڕی هەژموونی ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

دکتۆر نیک براونس ڕایگەیاند بۆ ئەوەی لەم شەڕە تێبگەیت دەبێت مێژوو باش بزانێت و ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە لەگەڵ ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتدا ناتۆ بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەرەو ڕوسیا پێشڕەوی کرد و وتی: ڕووسیا بەڵێنی داوە ئەڵمانیا یەکبخاتەوە و لە بەرامبەردا ناتۆ پێویستە خۆی فراوان نەکات، بەڵام لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی پێشوو چووە ناو کۆماری فیدراڵییەوە و بەم شێوەیە بوو بە بەشێک لە ناتۆ. دوابەدوای ئەم بەڵێنە ناتۆ ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو سنوورەکانی ڕووسیا بڵاوبووەوە، چونکە وڵاتانی زیاتر چوونە پاڵ ناتۆوە .لاوازی ڕوسیا لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەکار هێنرا."

ئۆکرانیایان کردە پردی ناتۆ

دکتۆر براونس ڕایگەیاند کە حەوت ساڵ پێش ئێستا لە ئۆکرانیا خەڵک لە دژی سیستەمی نایاسایی و تاکڕەوی ڕاپەڕین و وتی "بە هاوکاری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، ئەو ڕاپەڕینە بە خێرایی لەلایەن ئەمریکاوە دەستوەردانی تێداکرا و هێزەکانی نیۆ فاشیست بە خێرایی ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە و لەو کاتەوە ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی دەرەوەی ناتۆ بەهێز بووە. ئۆکرانیا بۆتە پردی ناتۆ لە دژی ڕووسیا بۆ گواستنەوەی مووشەک لە وڵاتانی بەلتیک "ئەم هەڕەشەیە بەشێوەیەک ئامادەکراوە کە لەماوەی چەند خولەکێکدا بگاتە پیتەرزبورگ یان مۆسکۆ ئامادەکرا، بۆیە ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا بەبەردەوامی هەوڵیداوە ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی بکرێت بۆ ئاستەنگکردنی ئۆکرانیا."

خەڵکی ئۆکرانیا بوونەتەقوربانی شەڕی هەژموونی

دکتۆر نیک براونس تیشکی خستە سەر قسەکانی سەرۆکی ئۆکرانی زیلینسکی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ کە وتی "هەروەها دەمانەوێ چەکی ناوەکیمان هەبێت" و ڕایگەیاند ئەگەر جەنگ ڕووی نەدابا ئەوا ئۆکرانیا دەیتوانی بە خێرایی چەکی ناوەکی دروست بکات.

دکتۆر براونس ئاماژەی بەوەدا کە سیستەمی جیهانی سەرمایەداری سیستمێکە کە لە جیاتی بەرژەوەندی گەلان، بەرژەوەندی سەرمایەداران دەپارێزێت و گوتی: حکومەت هەیە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی گەل ناکات و تەنیا بۆ بانک و کۆمپانیا و ئۆلیگارەکان کار دەکات. مێژوونوسی ئەڵمانی دکتۆر براونس بەبیری هێنایەوە کە خەڵکی ئۆکرانیا بە ڕووسی و ئۆکرانی قسەیان کردووە، لە ئۆکرانیا سیستەمێکی دوو زمانی هەبوو، بەڵام لەناکاو زمانی ڕووسی قەدەغەکرا و تێیدا هاتووە کە پێویستە بە ئۆکراینی قسە بکەن و فێر بکرێن. دکتۆر براونز ئاماژەی بەوە کرد کە گەلی ئۆکرانی قوربانی شەڕی هەژموونیە.                                                                                               

دەکرێت بیروبۆچوونەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئۆکرانیا بەکاربهێنرێن

دکتۆر نیک براونس ئاماژەی بەوەدا کە وەک بەدیلێک بۆ سیستمی سەرمایەداری، فکر و پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرفەتی ژیان بە گەلان و کلتور و زمانە جیاوازەکان دەدات و وتی: "بیرۆکەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان سیستمێکە کە دەکرێت بۆ ئوکراینا بەکاربهێنرێت.  ئەگەر ئەزموونەکانی پێشووی عەبدوڵا ئۆجالان و بیرۆکە نوێیەکانی پێکەوە کۆبکەینەوە و هاوکات ئیمپریالیستەکان بتوانن دەربکرێن، ئەوا دەتوانین ئەو بیر و بۆچوونانە جێبەجێ بکەین. بەم شێوەیە دەتوانین رێگە نەدەین ئیمپریالیستەکان گەلان لەدژی یەکدی بەکاربهێنن و ئامرازی پارچە بکە و کۆنتڕۆڵیان بکە، لە دەستی ئیمپەریالیستەکان دەربهێنین.

مێژوونوسی ئەڵمانی دکتۆر براونس ڕایگەیاند کە کۆمارەکانی گەلی دۆنێتسک و لوگانسک پڕۆژەی دیموکراتی ڕادیکاڵ بوون تا ئەو کاتەی چەتەکانی مافیا هاتنە سەر دەسەڵات و ئەم بابەتەی بەم شێوەیە شیکردەوە: "بیرۆکەی کۆماری دیموکراتی بیرۆکەی خۆڕێکخستن بوو. کێ زۆرترین ئازاری لەم جەنگەدا کێشاوە؟ کێ دەبێت یەکەم جار ڕابکات؟ ژنان لەو ناوچانە هەڵاتن. بیرۆکەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی لە ڕۆژئاوادا هاتە سەر کار، بە ڕای من دەتوانێت زۆر بە سود بێت بۆ ژنان لە ئۆکرانیا و ڕووسیا. زۆر ئەزموونی باش هەبوو کە دەمانتوانی بەدەستی بهێنین بەڵام، بینیمان کە سیستمی سۆسیالیستی کار ناکات و بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لێرە دەرکەوتن.  چونکە لە نێو مۆدێلێکی کۆمەڵایەتیدایە کە خۆی بە شێوەیەکی دیموکراتیانە ڕێکدەخات، هەموو شتێک لە دەوڵەت چاوەڕوان ناکرێت. یەکسانی جێندەری و مافەکانی ژنانیش مسۆگەرە."

ناتۆ و تورکیا لە سوریا هەمان کار دەکەن

دکتۆر براونس تیشکی خستە سەر ئەو ڕۆڵەی کە ناتۆ لە هێرشەکانی سەر کورد و ئێزدی و گەلانی ڕۆژئاوادا گێڕاویەتی و وتی: دەبێت کەسێک ئەمە بڵێت بەو کەسانەی کە لە شەڕی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا لە بەرامبەر ڕووسیادا وەستاون، ناتۆ و تورکیا لە سوریا هەمان کار دەکەن و تورکیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوا یان هێرش بکاتە سەر باشووری کوردستان تا مۆڵەت و پشتیوانی لە ئەمریکا وەرنەگرێت .ئەو یەکینانەی لە ڕۆژئاوا جێگیر بوون، ڕێگە بە تورکیا دەدەن بۆ ئەو هێرشانە. "بەبێ مۆڵەتی ئەمریکا کە ئاسمانی باشوری کوردستانی بەدەستەوەیە، ناتوانرێت هێرش بکرێتە سەر شەنگال یان کامپی پەنابەرانی مەخمور."

دکتۆر براونس ڕایگەیاند، کە بە پێچەوانەی شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا لە میدیاکانی گشتیدا نیشان نادرێت و وتی: تورکیا هاوبەشێکی ناتۆیە و نزیکە لە ئەڵمانیا و ئەمریکاوە. ئەمە سیاسەتێکی ئیمپریالیستییە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە هەردوولا باش نین. مرۆڤ دەبینێت کە ژیانی مرۆڤ لەلای سیاسەتمەداران و میدیاکارانی ڕۆژئاوادا یەکسان نییە و منداڵانی کورد کە ڕێگە بە کوشتنیان دەدرێت، بە شێوەیەکی جیاواز لە منداڵانی ئۆکرانی دەبینرێن."

ف.ق