'دەستگیرکردن بەهۆی زانیاری هەڵەوە'

هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری MLSA، ڤەیسەڵ ئۆک پێداچوونەوەی بۆ دەستگیرکردنی'یاسای زانیاری هەڵە' و ئاماژەی بەوەدا دەستگیرکردن بۆ خۆی زانیاری هەڵەیە.

نووسەری T24 تۆلگا شاردان دوای ئەوەی نووسیویەتی، میت ڕاپۆرتێکی لەسەر حکومەت و دادوەری ئامادەکردووە، کە گوایە بەهۆی ' زانیاری هەڵەی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووتەوە' دەستگیرکرا. ڤەیسەڵ ئۆک، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری MLSA سەبارەت بە دەستگیرکردنی شاردان وتی:"چونکە نایانەوێت لەنێو ڕای گشتیدا باس بکرێت. دەیانەوێت تاکە سەرچاوەی زانیاری بن."

ڤەیسەڵ ئۆک پێداچوونەوەی بە هەردوو دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان و پێشنووسی یاسای پێداچوونەوەی هەندێک یاسای دیاریکراو و یاسای ڕۆژنامەوانی کرد کە هەفتەی داهاتوو دەخرێتە بەرنامەی کاری دادگای بنەڕەتیەوە. پارێزەر ئۆک ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بنەمایەکی یاسایی بوونی نییە و وتی، "بڕگەیەک هەیە بەناوی 'بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەناو خەڵکدا' و بەپێی ئەم بڕگەیەش ئەو کەسانەی زانیاری هەڵە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە، سزای یەک بۆ سێ ساڵیان بەسەردا دەسەپێنرێت." ئەمە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، ناتوانرێت گریمانە بکرێت و دژی بڕگەکانی ئازادی بیرکردنەوەی دەستوورە، دووەم: کێ بڕیار دەدات کە کام زانیاری هەڵەیە؟ لەناو سیستەمی دادوەری تورکیا، ئایا دادوەر ئەرکی ئەوەیە بڕیار بدات کام زانیاری ڕاستە و کامیان هەڵەیە؟بە شێوەیەکی ئاسایی لەو وڵاتانەی کە یاسای دیموکراسییان هەیە، چی ڕوودەدات کاتێک زانیاری هەڵە دەدرێت؟وەڵامی پێچەوانە دەدرێتەوە و بابەتەکە دادەخرێت. تورکیا ئەوە تاکە وڵاتە لەنێو وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئەوروپا کە لە سەر  بابەتە دەدات سزا دەردەکات.

ڤەیسەڵ ئۆک لە درێژەی قسەکانیدا ڕایدەگەیەنێت، هاندەری سەرەکی ئەم یاسایە یەکخستنی زانیارییە و وتی:" دەیانەوێت تاکە سەرچاوەی زانیاری سەرچاوەکانی دەسەڵات بێت، پێویستە میدیا لە دەسەڵاتەوە نزیک بێت."

ڤەیسەڵ ئۆک لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:"رۆژنامەنووس دەتوانێت هەواڵێکی هەڵە بنووسێت، ڕەنگە زانیاری هەڵە وەربگرێت و بەپێی سەرچاوەیەک نووسیبێتی، دواتر داوای لێبوردن دەکات، بەڵام نابێت ڕۆژنامەنووسێک لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی هەڵە دەستگیربکرێت، هیچ نموونەیەکی لەو شێوە نییە. وەک ڕۆبۆتێک نزیک ڕۆژنامەنووسان  دەبنەوە، ڕۆژنامەنووس ناچار دەکەن لەمەودوا جیا لە قسەی فەرمی دەسەڵات هیچی تر نەنووسن."

ڤەیسەڵ ئۆک لەم دواییانەدا ئاماژەی بەوەدا کە زانیاری هەڵە هۆکاری دەستگیرکردنەکانە.