دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر کارگەکانی نەژادپەرستە تورکەکانیان سووتاند
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە چوار شار، کارگە، پێشانگە، ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستە تورکەکانیان سووتاند.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە چوار شار، کارگە، پێشانگە، ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستە تورکەکانیان سووتاند.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، لەدژی کارگە، پێشانگە و ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستەکانی تورکیان سووتاندووە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ٢ی حوزەیران لە بەیئۆغلوی ئەستەنبوڵ ٢ پێشانگای فەرشیی ئاکەپە و لە ناوچەی فەرزیلی ساکاریاش کارگەیەکی مەهەپەیان سووتاندووە. لە ١ی حوزەیراندا لە هۆنازی دەنیزلی کارگەیەکی جولبەرگ سووتێنراوە.
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، یەکینەکانیان ٣١ ئایار لە ناوچەی کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵێکی تایبەتی کەسێکی ئاکەپەیی و ٣٠ی ئایاریش لە ناوچەی دارجای کۆجائەلیش دوو یەختی مەهەپەیان سووتاندووە.
ف.ق