دوانزەهەمین کۆنگرەی پەکەکە لە میدیا عەرەبییەکاندا

دوانزەهەمین کۆنگرەی پەکەکە بووە ڕۆژەڤی میدیا عەرەبییەکان. مانشێت و ناونیشانە سەرنجڕاکێشەکان، گرنگی کۆنگرەکە و چاوەڕوانییەکان بۆ بڕیارەکانی کۆنگرەکە نیشان دەدەن.

ڕاگەیاندراوی دوانزەهەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕۆژەڤی میدیا عەرەبییەکانیشدا شوێنێکی بەرچاوی گرت. میدیا عەرەبییەکان لە چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی "بڕیارە مێژووییەکان"ـن کە کاریگەری لەسەر ڕەوشی تەواوی هەرێمەکە دەکات.

کۆنگرەکە لە ناونیشان و مانشێتەکاندا وەها باسکراوە:

ڕۆژنامەی ئەلعەرەب: کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان کاریگەری ئەرێنی لەسەر تورکیا و عێراق و سوریا دەبێت.

سکای نیوزی عەرەبی: پارتی کرێکارانی کوردستان "بڕیاری مێژوویی" دەدات و بەم نزیکانە ڕادەگەیەنرێت.

تەلەفزیۆنی "الحدث": پارتی کرێکارانی کوردستان "بڕیاری مێژوویی" ڕادەگەیەنێت.

ئەلعەرەبیە: پاش ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە، هەنگاوە "مێژووییەکان" چی دەبن؟

ڕۆژنامەی ئەلقدس ئەلعەرەبی: لەسەر بانگەوازی ئۆجالان پارتی کرێکارانی کوردستان، کۆنگرەی ئەنجامدا و "بڕیاری مێژوویی" دا.

ڕۆژنامەی ئەلشەرق: پاش دەسپێشخەرییەکەی ئۆجالان، "بڕیارە مێژووییەکان"ـی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ئەلسۆمەرییە تیڤی: پارتی کرێکارانی کوردستان دوانزەهەمین کۆنگرە دەبەستێت و "بڕیاری مێژوویی" دەدات.

ڕۆژنامەی ئەلشروق: پارتی کرێکارانی کوردستان دوانزەهەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و "بڕیاری مێژوویی" دەدات.

تەلەفزیۆنی ئەلعالەم: پارتی کرێکارانی کوردستان بەم نزیکانە بڕیارە مێژووییەکان ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژنامەی ئەلنەهار: هەنگاوێکی گرنگ؛ پارتی کرێکارانی کوردستان کۆنگرەی ئەنجامدا و "بڕیاری مێژوویی" دا.