دوای بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەیەکی ئاشتیانە، کار و خەباتەکانی گەل بەشێوەیەکی بەردەوام درێژەی هەیە. بەمەش چاوەڕوانییەکان بۆ هەنگاونانی دەوڵەت زیاتر دەبێت. گەل دەڵێت ئاشتی بە یەکلایەنانە ناکرێت و جەختەکەنەوە لەوەی پرۆسەکە بە هەنگانانی ڕوون دەتوانێت گەشە بکات.
هەزارن کەس کە لە پێناو ئازادییدا قوربانیان داوە، هیشتایش تەرمی ئازیزانیان کە لەو پێناوەدا گیانیان بەخشیووە نەدۆزیوەتەوە و لە چارەنووسی کەسە ونبووەکانیان دەپرسن، لە هەموو گۆڕەپانێکدا جەخت لەسەر خواسی ئاشتییان دەکەنەوە.
بەشێکی کاریگەی کۆمەڵگە بێگومان بنەماڵەی شەهیدان و ئەو کەسانەن لە پێناو ئازادی و ئاشتییدا قوربانییان داوە. بنەماڵەکان دەڵێن ئاشتی تەنها بە گوفتار نییە و کرداری دەوێت، ئاشتی لە پراکتییکدا گرنگە و دەبێت دەوڵەت هاوشێوەی پەکەکە هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت.
بە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی کە بە پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ پەڕیوە بۆ قۆناغێکی گرنگ، دەرفەتی ئەوەی بۆ بنەماڵەکان ڕەخساند لەم جەژنەدا وەک نەریتێک سەردانی گۆڕی ئازیزە لە دەستچووەکانیان بکەن لە گۆڕستانەکاندا، ئەمەش دوای ئەوەدێت چەندین ساڵە سەردانیان لێ قەدەغەکرابوو.
بنەماڵەکان کە دوای ئەو هەموو ساڵە سەردانی گۆڕی ئازیزانیان کرد، بە تێکدان و تاڵانکردنی گۆڕستانەکان شۆک بوون. هێرش و تێکدانی گۆڕستانەکان لە کوردستاندا گۆڕاوە بۆ بەشێک لە تاوانی جەنگ زۆر بە سیستەماتیکانە ئەنجام دراون، ئەم تاوانە بە تایبەتی لەساڵی ٢٠١٦ەوە بە چڕی ئەنجام دەدرێت.
ئەم هێرشانە کە لە هێرشکردن و تێکدانی گۆڕستانی خەرزانی بەدلیس دەستی پێکرد، دواتر لە ئامەد، باگۆک، دێرسیم، گمگم و دیجلە بە هێرشکردنەسە مەزارگەی شەهیدان درێژەی هەبووە. چەندین گۆڕستان کە گۆڕی گەریلاکانی هەپەگەی تێدابووە لە کاتی شەڕەکاندا بۆردوومان کراون، هەر کێلی گۆڕێکیش مابێتەوە ئەوا بە بۆیەیی ڕەش هەموو ڕەنگکراون.
بنەماڵەکان لەکاتی سەردانیکردنی گۆڕستانەکاندا بە بینی دیمەنی تێکدان و تاڵانکردنی گۆڕەکان ناڕەزایەتییان دەبڕی و گوتیان، 'دەبێت پێش هەموو شتێک پرۆسەی ئاشتی بە ڕێزگرتن لە مردووان دەستپێبکات'.
هاوسەرۆکی ئامەدی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری ئەو بنەماڵانەی کەسوکاریان بێسەروشوێن کراوە لە لانکەی شارستانی (MEBYA-DER) موحەمەد ئەمین کلچ ڕایگەیاند هەموو کۆمەڵگە پێویستی بە ئاشتی هەیە و جەختی لەوەکردەوە هێرشکردنەسەر گۆڕستانەکان کارێکی نائەخلاقی و نامرۆڤایەتییانەیە، دوایکرد قەدەغەکردن لەسەر هەموو گۆڕستانەکان لاببرێت.
کلچ دەسنیشانی کرد بەو هەنگاوانەی لە پرۆسەی ئێستادا دەنرێت، دەتوانرێت ڕابردوو سەرڕاست بکرێتەوە.
'تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت'
کلچ هەموو ئەو کردەوانەی بەرانبەر گۆڕستانەکان ئەنجام دراون بە تاوانی جەنگی ناوبرد و دەستنیشانی کرد ئاشتی دەبێت لە گۆڕستانەکانەوە دەست پێبکات و گوتی: "دەوڵەت بە تایبەت لەم دە ساڵەی کۆتاییدا هێرشی زۆری کردووەتەسەر گۆڕستانەکان. لە هەندێک جێگە داری بەسەر بەردی هیچ گۆرێکەوە نەهێشتووەتەوە، تەرمەکانی لە گۆڕەکان دەرهێناوە. بێگومان هەموو ئەمانە لە دژی یاسا و حورمەتی مرۆڤایەتییە. پێشتریش چەندین جار ئەم کردووە نامرۆڤایەتییەمان خستووەتە ڕۆژەڤەوە. دوای چەندین ساڵ لە قەدەغەکردنیان سەردانی گۆڕستانەکانمان کرد، کەچی دیمەنی تاڵان و وێرانکاریمان بەرچاوکەوت."
'بنەماڵەکان دوای ١٠ساڵ توانیان گۆڕەی ئازیزەکانیان ببینن'
مەحمەد ئەمین کلچ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "بنەماڵەکان دوای ١٠ ساڵ توانیان سەردانی گۆڕی ئازیزانیان بکەن. بەڵام چییان بینیەوە، تەنها توانیان دەستبدەن لە کێلی شکاوی گۆڕەکان و گڵی پەرشووبڵاویان ببینین، لە زۆر ناوچەدا نەیانتوانی بچنە سەردانی گۆڕەکان، هێشتا سەردانی گۆڕستانەکان قەدەغەیە، لەم پرۆسەیەدا دەبێت سەرەتا ئاشتی بەسەردانی گۆڕی مردووەکانەوە دەست پێبکات، دەبێت دەستبەجێ ئەم تاڵانکاریی و وێرانکارییە کۆتایی پێبێت."
کلچ سەبارەت بەوەی حکومەت هیچ هەنگاوێکی پێویستی نەناوە ڕەخنەی گرت و وتی: "هەنگاوەکانی حکومەت کە لەم ماوەیەدا ناوێتی، ئەوەندە خاون، هەرئەوەیە بنەماڵەکان تەنها توانیویانە چاویان بە گۆڕستانەکان بکەوێت. ئەمە هەنگاوی ئاشتیانە نییە، پێویستە حکومەت لەسەر بنەمای ئەم پرۆسەیە بەگوێرەی ڕۆحی پرۆسەکە هەنگاو بنێت."
'سەرەڕای ئەم هەموو وێرانکاری و ئازارە، هێشتا ئێمە دەڵێین ئاشتی'
محەمەد ئەمین کلچ ئاماژەی بەوەدا کە بۆ کۆتایی هێنان بە وێرانکارییەکان ئاشتی پێویستی کۆمەڵگەیە و وتی: "ئێمە دەمانەوێت ئەم وێرانکاریی و تاڵانکارییانە بە ئاشتی کۆتایی پێبێت."
کلچ ئەوەشی گوت: "با چیتر گۆڕستانەکان وێران نەبن و نە بنەماڵەکانیش لە سەر گۆڕە وێرانبووەکانیان نزا بکەن، بنەماڵەکان ئاشتی و ئارامییان دەوێت، دەیانەوێت لە هەموو جەژنێکدا، لە هەموو ڕۆژێکی تایبەتدا بەبێ هیچ ئاستەنگیەک سەردانی گۆڕی کەس و کارەکانیان بکەن، ئەوەش تەنها بە ئاشتی دەکرێت."
کلچ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "سەرەڕای ئەم هەموو وێرانکاری و ئازارە، وەک بنەماڵەکان هێشتا خواستمان ئاشتییە و هەموو کاتێک لە پێناو ئاشتییدا تێدەکۆشین."