دوای دوو جار دواخستن، بیلەکچی ئازادکرا
هاکان بیلەکچی کە بە هۆکاری میزاجی دوو جار ئازادکردنی دواخرا، پاش ١٠ ساڵ لە زیندانی ئاسایشی باڵای وان ئازادکرا.
هاکان بیلەکچی کە بە هۆکاری میزاجی دوو جار ئازادکردنی دواخرا، پاش ١٠ ساڵ لە زیندانی ئاسایشی باڵای وان ئازادکرا.
هاکان بیلەکچی کە لە گەڕەکی کوروباشی ناوچەی ئارتەمێتانی وان لە هەڵکوتانە سەر ماڵدا دەستبەسەرکرابوو، بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن"، ١٧ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو. بیلەکچی کە دوو جار ئازادکردنی دواخرابوو، پاش ١٠ ساڵ ئازادکرا. لەبەردەم زیندان لەلایەن کەسوکاری و ئەندامانی ڕێکخراوەکانەوە پێشوازیی لێ کرا.
بیلەکچی بە کاروانێک گەیشتەوە ماڵی خۆیان لە گەڕەکی کوروباشی.