دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی برادۆستی بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستانیان بوردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستانیان بوردومان کرد.
هێرشەکانی تورکیا بە پشتیوانی پەدەکە بۆ سەر هەرێمی باشووری کوردستان بەردەوامە. بەپێی هەواڵی ڕۆژنیوز کە لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە گەیشتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمی برادۆستیان بۆردومان کردووە.
هەروەها راگەیاندراوە کە فڕۆکەکان بە توندی ناوچەکانی سنین، تەنگیا سنگا و لۆلانیان لە دەوروبەری برادۆست بۆردومانی کردووە. ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان هێشتا بەدەست نەکەوتووە.