دەوڵەتی تورک لە دۆسەڵدۆڵف شەرمەزارکرا

هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، لە شاری دۆسەڵدۆڵفی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

کوردستانیان لە دۆسەڵدۆڵف، لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە ١٧ی نیساندا، چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکیەکە لەبەردەم باڵیۆزخانەی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا. چالاکوانان ناڕەزاییان لەبەرانبەر بێدەنگی وڵاتانی ئەوروپا لەدژی داگیرکەری پیشاندا.

لە چالاکیەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ناوەندی ٢٣ی نیسان رۆژی شەممە کرا کە بڕیارە لە دۆسەڵدۆڵف ئەنجام بدرێت.

ف.ق