دەوڵەتی تورک لە ئەدەنە ٣ کەسی زیندانیکرد
دەوڵەتی تورک لە ئەدەنە ٣ کەس، کە دوانیان هاووڵاتیی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانن، زیندانیکرد.
دەوڵەتی تورک لە ئەدەنە ٣ کەس، کە دوانیان هاووڵاتیی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستانن، زیندانیکرد.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەدەنە، رۆژی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتاندا م.س، و م.هـ خەڵکی کۆبانێ و م.ا دەستگیرکرابوون.
داوی ٣ رۆژە لە دەستگیرکردنیان ئەو کەسانە برانە بەردەم دادگای دەوڵەتی تورک و دادگاش لەسەر داوای داواکاری گشتی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردن و رەوانەى زیندانی جۆری ئێفی کورکچولەر کرد.
ژ.ت