دەوڵەتی تورک ناچاربوو کە کوژرانی فەرماندەیەکی ئاشکرا بکات

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناچاربوو کە ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی عەبدوڵا جەم دەمیرکان ئاشکرابکات، کە لەلایەن گەریلاکانەوە لە هەرێمی زاپ کوژرا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی زیانی گیانی قورسی بەردەکوێت، ئەوە لە خەڵک دەشارێتەوە. دەوڵەتی داگیرکەر ناچاربوو کە کوژرانی فەرماندەیەکی خۆی لە زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ئاشکرا بکات.

دەوڵەتی تورک لەبارەی فەرماندەیەکی خۆیەوە کە لەلایەن گەیلاکانەوە کوژرا ئەم درۆیەی کرد: لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا کوژراوە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەماوەکانی رابردوودا لە ئاسمان و زەویەوە چالاکیەکانیان زیاد کردووە. دیمەنی ئەو چالاکیانە لە گەریلا تیڤییەوە بڵاودەکرێنەوە.

دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئەوەی زیانی زۆری گیانی بەرکەوتووە ئەوە لە گەل دەشارێتەوە.

هـ. ب