بە دیمەن

دەوڵەتی ئێران لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرا

لە دویسبۆرگ بە چالاکییەک بڕیاری لەسێدارەدان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزارکرا. پەیامدرا "درووشمی ژن، ژیان، ئازادی مەزن بکەن و لەسێدارەدان ڕاوەستێنن".

چالاکی بۆ شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی

لە چوارچێوەی کەمپەینی "نا بۆ لەسێدارەدان، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد" لەلایەن مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسەلەوە گردبوونەوە ئەنجامدرا.

لە گردبوونەوەکەدا بڕیاری لەسێدارەدان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە بۆ سەر شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی شەرمەزارکرا.

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسەل و پەژاک قسەکرا، دووپاتکرایەوە دەوڵەتی ئێران فشارەکانی بۆ سەر بۆ ڕادەستکردنی جڤاک فشارەکانی بۆ سەر تەواوی جڤاکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردووە، جەختکراوەتەوە کۆماری ئیسلامی چەندین تەکنیکی جۆراوجۆری فشارکردن بەکاردەهێنێت، لەوانەش تاوانی ڕێکخراو.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە ڕێکخراو و دەزگاکان کرا، "تێکۆشان و خەباتی هاوبەش بکەن. درووشمی ژن، ژیان، ئازادی مەزن بکەن و لەسێدارەدان ڕاوەستێنن. ئامانجمان ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی و بنیاتنانی تێکۆشانی بەربڵاوە دژی لەسێدارەدان".