بە دیمەن

دی کۆنکا: عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری پێشکەش دەکا، پێویستە ئازاد بێت

سکرتێری گشتی لۆمباردیای سەندیکای کرێکارانیی پەروەردەیی ئیتالیا، دی کۆنکا ئاماژەی بەوەدا کاریگەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەرێمەکەدا بەرفراوانە و گوتی: "ئۆجالان و پەکەکە سنورەکان تێپەڕ دەکەن و بۆ قەیرانی دیموکراسی لە جیهاندا چارەسەری پێشكەش دەکەن."

ماسیمیلانۆ دی کۆنکا

سکرتێری گشتی لۆمباردیای سەندیکای کرێکارانیی پەروەردەیی ئیتالیا (FLC CGIL) ماسیمیلانۆ دی کۆنکا پەیوەست بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی پەکەکە بۆ چارەسەری پرسە جیهانیی و هەرێمییەکان هەلێکی زێڕینە. ئاماژەی بەوەشدا سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستی بە هەنگاونانی دەوڵەت هەیە و جەختی لەوەکردەوە بەهۆی ئەو چارەسەری پێکەشکردنەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ قەیرانی دیموکراستی لە جیهاندا پێشکەشی دەکات، پێویستە ئازاد بێت و ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەرە.

'ئەوەی پەکەکە کردی سەرەتایەکی نوێیە'

دی کۆنکا جەختی لەوەکردەوە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە کۆتای نییە بەڵکو دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە و گوتی: "پێموایە بڕیارگەلی ئاوارتەن. دەستبەردان لە چەک و ڕووکردنە دیالۆگ باشترین چارەسەری ئەم سەردەمەیە. ئەمەش بەمانای کۆتاهێنان یان دەستبەردان لە پراکتیک نییە، بەڵکو دەستپێکردن بە ڕێگەیەکی نوێی سیاسییە. وە پەیامێکە بۆ ئەو کەسانەی کە توندوتیژی و میتینگەری لە شەڕی نێونەتەوەییدا وەک تاکە چارەسەر دەبینین. لەبەرانبەر ئەمەدا ئۆجالان پرۆسەیەکی دیالۆگ پێشنیار دەکات کە دەتوانێت ڕێگە بۆ پێشکەوتنێکی هاوبەش بکاتەوە."

دی کۆنکا ئاماژەی بەوەشدا ئایدیا و پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگری ئەو هێزەیە کە دەتوانێت کۆتای بە هەموو شەڕ و ئاڵۆزی و قەیرانەکانی جیهان بهێنێت. جەختی لەوەشکردەوە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ نەک بە تەنها بۆ کوردان، بە گشتی لە ڕووی سیاسەتی یەکگرتووییەوە ئاماژەیە بۆ گۆڕانکارییەکی گرنگ.

'پێویستە لە هەموو ئاست و ڕەهەندێکەوە پشتگیری ئەم پرۆسەیە بکرێت'

دی کۆنکا دەستنیشانی کرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بەرپرسیارێتی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و گوتی: "پەکەکە بەرپرسیارێتییەکی مەزنی گرتەئەستۆ. دەبێت دەوڵەتیش بڕیاری وەڵامگۆ بدات. یان ئەوەی ڕوو لە دیموکراتیک بکات یان ئەوەتا لە سیستەمی ئێستایدا بمێنێتەوە. ئەمەش شتێکی ئاسان نییە بەتەنها بە دەوڵەتی تورک ئەنجام نادرێت. پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییش ڕێز لە پێوانە نێونەتەوەییەکان بگرێت. بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێونەتەوەی تورکیا پەیوەست بکەن بەوەی بەپێی ستاندار و پێوانە نێونەتەوەییەکان بجوڵێتەوە. بە تەنها هەڵوێستی ئۆجالان و پەکەکە بەس نییە بۆ هێنانەئارای گۆڕانکاری، پێویستە لە هەموو ئاست و ڕەهەندێکەوە پشتگیری ئەم پرۆسەیە بکرێت."

'هەنگاوی دەستپێک دەبێت ئازادی ئۆجالان بێت'

دی کۆنکا باسی لەوەکرد بۆ سەرکەووتنی پرۆسەکە هەنگاونانی سیاسی و یاسای لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە گرنگ و کاریگەردەبێت، بۆ ئەمەش جەختی لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردووە و بە هەنگاوی پێویستی سەرەتای ناوهێنا و گوتی: "پێویستە لایەنەی بەرانبەر کە دەوڵەتی تورک گۆڕانکاری بکات. یەکەم کاری دەستپێک کردنی مەرجە، ئازادی ئۆجالان و بەردانی زیندانیانی سیاسییە."

'چارەسەری لە ئایدیاکانی ئۆجالاندایە'

دی کۆنکا ڕایگەیاند دەبێت توێژینەوە لە فکر و ئایدیاکانی ڕێبەر ئاپۆدا بکرێت و بە دیدگای چارەسەری وەربگرێت و گوتی: "دەبێت لێکۆڵینەوە لەسەر فیکرەکانی ئۆجالان بکرێت، هەروەها بە هەموو لایەکەدا بڵاوبکرێتەوە و درێژەی پێبدرێت. فیکرەکانی ئۆجالان تەنها پەیوەستدارنین بە پرسی کوردەوە، ڕاستە پرسی کورد پرسێکی گرنگ و بنەڕەتییە، بەڵام پرسی بنەڕەتی ئەمڕۆی جیهان پرسی دیموکراسییە. لەبەرئەوەی لە ئێستادا بەشداربوونمان لە چارەسەرییدا لە دەستداوە، نازانین لە کوێوە بەشداری دیموکراسی ببین. هەڵبەتە دەبێت بۆ خۆ دۆزینەوەمان چارەسەرییەکی نوێ بدۆزرێتەوە، ئەو چارەسەرییەش لە نێو فیکرەکانی ئۆجالان و مانیفێستۆکەیدایە."