دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە مۆنتپلیەر ئیمزا کۆکرایەوە
بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی 'ڕێکخستنە قەدەغەکراوەکان' لە مۆنتپلیەر ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرانەوە.
بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی 'ڕێکخستنە قەدەغەکراوەکان' لە مۆنتپلیەر ژمارەیەکی زۆر ئیمزا کۆکرانەوە.
کەمپەینی کوردستانیان بۆ دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی 'ڕێکخستنە قەدەغەکراوەکان' بە فراوانی بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا لە مۆنتپلیەری فەرەنسا واژۆ کۆکرایەوە.
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە مۆنتپلیەر ستاندێکی واژۆکۆکردنەوەی لە ناوچەی کۆمێدی دانا.
ستاندەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە ڕازێندرایەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی فەڕەنسی لەو ناوچەیەدا ڕوویان لە ستاندەکە کرد و بۆ ئەوەی ناوی پەکەکە لە لیستی 'ڕێکخستنە قەدەغەکراوەکان' لاببرێت کەمپەینەکەیان واژۆ کرد.
هەروەها گەنجانی کورد و دۆستەکانیان لە دەوروبەری ناوچەکە ئیمزایان کۆدەکردەوە. چالاکی گەنجان تا نیوەشەو بەردەوام بوو.
ژ.ت