فاتۆش ساگلامگۆز لە ئارنهایم یادکرایەوە

فاتۆش ساگلامگۆز کە پێش ٢١ ساڵ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆ، خۆی سووتاند، لە ئارنهایم یادکرایەوە، هاوڕێکانی باسی یادەوەرییەکانیان کرد.

فاتۆش ساگلامگۆز (سەما) بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە شاری گۆتبێرگی سوید جەستەی خۆی سووتاند و شەهیدبوو، لە شاری ئارنهایمی هۆڵەندا یادکرایەوە.

یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کورد قسە کرا.

نامەی فاتۆش کە پێش شەهیدبوونی نووسیبووی، خوێنرایەوە. هاوڕێکانی تێکۆشانی، یادەوەرییەکانیان لەگەڵ شەهیددا گێڕایەوە.

یادەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.