فەد-دەم بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپیوانەکەی بەرلین

فەد- دەم دژی قەدەغەی سەر پەکەکە بانگەوازی لە کوردستانی و دۆستەکانیان کرد بە ڕۆحی سەرفەربەری بەشداری لە ڕێپێوانەکەی بەرلین لە ١٨ ی تشرینی دووەم بکەن.

فیدراسیۆنی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە باکوری ئەڵمانیا (فەد-دەم) بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر پەکەکە، بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، بانگەوازی بۆ ڕێپێوانەکەی بەرلین کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پەکەکە تەڤگەری ئازادی و بەرخۆدانی گەلی کوردە، ماوەی ٣٠ ساڵە بە ناحەقی بڕیاری قەدەغەکردنی بەسەردا سەپێنراوە. هەروەها دەڵێت: "ئەم قەدەغەیە لەسەر بناغەی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی ئەڵمان و ئەوروپایە لەگەڵ تورکیا. پەکەکە بۆ گەلانی ئازادیخواز و بندەست هیوایە. دەوڵەتی تورک بەرپرسە لەم شەڕەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان دەقەومێت. پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ، خاوەنی ڕێگەی چارەسەرن بۆ ئەم قۆناغە".

فەد-دەم بانگەوازدەکات دژی قەدەغەی سەر پەکەکە و سەردانی ئەردۆگان بۆ ئەڵمانیا، بەشداری ڕێپێوانەکەی ١٨ ی تشرینی یەکەم لە بەرلین بکرێت و دەڵێت: "پێویستە بە ڕۆحی سەفەربەری بەشداری ڕێپێوانەکە بکرێت".