فەد_کورد هەڵکوتانەسەر ناڤ_بەرلینی شەرمەزارکرد

فەد_کورد ڕایگەیاند هەڵکوتانەسەر ناڤ_بەرلین لەلایەن پۆلیسەوە ڕاستەوخۆ بەئامانجگرتنی تێکۆشانی دیموکراتیک و مافی ڕێکخراوبوونی گەلی کوردە، بانگەوازی لە حکومەت و بەرپرسانی ئەڵمان کرد ڕێزبگرێت لە مافی ڕەوای دیموکراتیکی گەلی کرد.

فیدراسیۆنی کوردانی ئازادی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات (فەد_کورد) هێرشی سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزار کرد.  

ڕایدەگەیەنێت ئەم هێرشە لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم پێکهاتووە، هێرشەکە شەرمەزار دەکات و دەڵێت: "ئەم هێرشانە دژی داخوازییەکانی ئازادی و ئاشتی و دیموکراسیی گەلی کورد قبووڵ ناکەین، جەخت دەکەینەوە دەبێت ئەڵمانیا دەست لە سیاسەتی تاوانبارکردنی گەلی کورد هەڵبگرێت".

ئاماژە بەوە دەکات، ئەڵمانیا ٣١  ساڵە مافی ڕێکخراوبوونی گەلی کورد قەدەغە دەکات و داواکارییە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد بەشێوەی سیستەماتیک تاوانبار دەکات، ڕایدەگەیەنێت ئەمە گرێدراوە بە سیاسەتی فشار و گۆشەگیری دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد و قبووڵکراو نییە.

هەروەها ڕایدەگەیەنێت ئەم  هێرشە بناغەی یاسایی نییە و دەڵێت: "ڕاستەوخۆ تێکۆشانی دیموکراتیکی گەلی کورد و مافی ڕێکخستنی کردووەتە ئامانج. پۆلیسی ئەڵمان بەم کارە میزاجییانە مافە دیموکراتیکەکانیان پێشێلکرد و هەڵوێستی ستەمکارییان پیشانداوە".

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات بێدەنگی یەکێتیی ئەوروپا و هەڵوێستی فشاری ئەڵمانیا بەرامبەر گەلی کورد، خزمەت بە سیاسەتی گۆشەگیری دەوڵەتی تورک دەکات.

بانگەواز لە حکومەت و بەرپرسانی ئەڵمانیا دەکات بەگوێرەی بەها گەردوونی و دیموکراتیکەکان مامەڵە بکەن و ڕێز لە مافە ڕەوا و دیموکراتیکەکانی گەلی کورد بگرن و کۆتایی بە هێرشە نایاساییەکان بۆ سەر  دامەزراوە کوردییەکان بهێنن.