فەد-مەد: لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە لە بەرلین کۆدەبینەوە!
فەد- مەد ڕایگەیاند: "بۆ پاراستنی پەکەکە لە ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین دەبین! بانگەواز لە هەمووان دەکەین، دژی بڕیاری قەدەغەی چالاکییەکانی پەکەکە هەڵوێستی بەهێز و کاریگەر ئەنجام بدەن".
فەد- مەد ڕایگەیاند: "بۆ پاراستنی پەکەکە لە ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین دەبین! بانگەواز لە هەمووان دەکەین، دژی بڕیاری قەدەغەی چالاکییەکانی پەکەکە هەڵوێستی بەهێز و کاریگەر ئەنجام بدەن".
فیدارسیۆنی جڤاکی ئازادی میزۆپۆتامیا (فەد-مەد)، لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دووپاتی کردەوە، ١٨ ی تشرینی دووەم دژی بڕیاری قەدەغەی چالاکییەکانی پەکەکە کە ٣٠ پێش ئێستە لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانەوە درا، لە بەرلین کۆدەبنەوە. ئەم بڕیارە بووە هۆی ئەوەی یەکێتی ئەوروپا ساڵی ٢٠٠٤ پەکەکە بخاتە لیستی "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان"ـەوە.
ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە، پەکەکە بۆ ئازادی گەلی کورد تێدەکۆشێت، بەگوێرەی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان تێکۆشاوە، ئەم ڕاستییەش پەکەکەی کردۆتە پێشەنگی هەموو جڤاکە بندەستەکان. هەروەها دەڵێت: " پێویستە ١٨ ی تشرینی دووەم لە بەرلین بین و بە پشتیوانیی بەهێزی گەلی سەدان هەزار کەسی بەرگری و پشتیوانی لە پەکەکە بکەین! لەسەر ئەم بناغەیە هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان؛ بانگەوازتان دەکەین باوەش بۆ پەکەکە بکەنەوە، چونکە مافی ژیان و ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد و جڤاکە بندەستەکان دەپارێزێت و تێدەکۆشێت و قوربانی دەدات، هەڵوێستێکی بەهێز و یەکلاکەرەوە بۆ هەڵگرتنی ئەم بڕیارە پیشان بدەن".