فراکسیۆنی هەدەپ لە ناو پەرلەمانەوە: دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت- نوێکراوەتەوە
هەدەپ لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری چڕ لە سەر رێگەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو پەرلەمانەوە راگەیەندراوێکی بەپەلەی راگەیاند.
هەدەپ لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری چڕ لە سەر رێگەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو پەرلەمانەوە راگەیەندراوێکی بەپەلەی راگەیاند.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) سەبارەت بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ژێر گوشەگیری دژواردایە و ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە بەردەست نییە، لەبەر دەرگای بەشی راگەیاندنی پەرلەمان کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد. لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران ئامادەبوون. لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا ئاشکرا کرا کە بە مەبستی دیدار لەگەڵ ئۆجالان داواکاری پێشکەش دەکەن.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپ ساروهان ئۆڵوچ بەبیریهێنایەوە، کە هیچ هەواڵێک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بەردەست نییە و وتی، "نە بنەماڵەکەی و نە پارێزەرەکانی ناتوانن هیچ هەواڵێکیان پێ بگات. چەندین جار ئاماژەمان بەوە کردووە کە ئەم دۆخە پێشهاتێکی دژ بە مرۆڤایەتیە. لە هەمان کاتداچ لە ڕووی یاسای نەتەوەیی و چ لە ڕووی یاسا و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان پێشێلکارییە و کاتێک لەم ڕوانگەیەوە سەیری دەکەین، ڕووبەڕووی دۆخێکی تەواو قبوڵنەکراو دەبینەوە. لە جیهاندا نموونەیەکی لەو شێوەیە نییە. تەنها یەک نموونە هەیە، و ئەوەش گۆشەگیری ڕەهای سەر بەڕێز ئۆجالان و ئەو ٣ کەسەیە کە لەگەڵیدان لە ئیمرالی".
چەنگیز چیچەک، هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) و پەرلەمانتاری هەدەپ لە بازنەی ئیستەنبوڵ، پێشێلکارییەکان لە ئیمرالی بە "گەورەترین کردەوەی نایاسایی کە مێژووی کۆمار و مرۆڤایەتی بەخۆیانەوە بینیبێت" ناودێر کرد. چیچەک وتی، "وەک یاساناسێک دەمەوێت بڵێم کە ئەمە ئابڕوچوونێکی یاساییە و بەتەواوەتی کردەوەیەکی نایاساییە. ئێمە لێرە لە دامەزراوەی دەسەڵاتی یاسادانان ئەم لێدوانە دەدەین. هەروەها ئەمە پرسی پرەنسیپ و شکۆیە بۆ هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی کە سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکی یاسادانانن. ئەگەر رژێمێک لە یاسا دەرچووبێت، دەبێت هەموو ئەو نوێنەرانەی کە دەسەڵاتی یاسادانانیان هەیە، بەرمابەری هەڵوێست بنوێنن. چونکە دەزانین خراپە تەنیا بە بەردەنگ و موخاتەبەکەیەوە سنووردار نابێت، بە توڕەیی و پێداگرییەوە ئەمە دەڵێین. بێ یاسایی و نایاسایی تەنیا لەسەر بەڕێز ئۆجالان نییە. ئەم حکومەتە ٢٥ ساڵە لە ئیمرالی ئەمەی ئەزموون کردووە؛ وتیشی: "هەموو کار و چالاکییەکی نایاسایی و نادادی وەک شێرپەنجە بە کۆمەڵگادا بڵاوبوونەوە".
چیچەک بە ئاماژەدان بە "قەدەغەکردنەکان"ی ئیمرالی، بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا: "بیر لە زیندانێک بکەنەوە؛ پارێزەران لە ساڵی ٢٠١١ەوە ٥ جار توانیویانە کۆببنەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ٥ سەردانی بنەماڵەکان ئەنجامدراوە". لە ماوەی ٢٥ ساڵدا زیندانیان لە زیندانی دوورگەی ئیمرالی دووجار لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی سوودمەند بوون. دوایین پەیوەندی، پەیوەندییەکی تەلەفوونی بووم کە لە ژێر زەمینی دادگا و بە شێوەیەکی مافیایی ئەنجامدرا و لەبەر ئەوەی بەکەڵکیان نەدەهات و لەبەرژەوەندییان نەبوو، دەسەڵاتداران لە دوو بۆ سێ خولەکدا سنوورداریان کرد. باسی پەیوەندییەک لەگەڵ محەمەد ئۆجەلانی برای دەکەم. پەیوەندییەکە لە رێکەوتی ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ ئەنجامدرا. ئەمە کوێی یاساییە، کوێی دادپەروەرییە؟ هەر بۆیە دەڵێین نایاسایی بووەتە یاسا. ئەم دەسەڵاتە یاری بە داهاتووی هەریەکێکمان دەکات. ئەگەر لەم وڵاتەدا کێشەی رەنج و چەوساندنەوە هەبێت، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە گۆشەگیریی ئیمرالیەوە هەیە. پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سیاسەتەکانی جارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە هەیە.
ئەگەر زیاتر لە ٧ ملیار دۆلار بۆ شەڕ خەرج کرا، پێویستە رەنجدەران و زەحمەتکێشان لەگەڵ چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد بن. ئەگەر باسی ژنکوژی بکەین، هۆکاری ئەو سیستەمە پیاوسالارییەیە کە شەڕ دروستی کردووە. ئەم دۆخە ڕاستەوخۆ بەهۆی شەڕ لە دژی کوردەوە دروست بووە. بۆیە چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد و تێکۆشان لە دژی سیاسەتەکانی دابڕاندنی ڕەها لەسەر بەڕێز ئۆجالان تەنیا تێکۆشانی ئەو فراکسیۆنە نییە. ئەرکی سروشتی هەموو کەسێکە کە بەخۆی دەڵێت مرۆڤم، ئەرکی هەموو ئەوانەیە کە لایەنگری ئایندەی دیموکراسی و ئازادی ئەم وڵاتەن.
دوێنێ، یەکی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر رۆژی جیهانی کۆبانێ بوو. رووبەڕووی فرت و فێڵ و ساختەکارییەکی یاسایی بووینەوە. پەرلەمانتارمان هودا کایا لە چوارچێوەی دۆسیەی فرت و فێڵ و پڕ ساختەکاری کۆبانێدا دەستبەسەر و زیندانی کرا. کۆبانێ شۆڕشی ژنە. کۆبانێ هێمای شکۆی گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. لە رۆژی کۆبانێدا لە دژی هەڤاڵمان بەڕێز هودا کایا پیلانێکی ساختەکارانە ئەنجامدرا. ئەمە لە هەمان کاتدا دەرخەری رق و نەفرەتی دەسەڵاتە لە دژی بەها ئازادەکان لەم جوگرافیایەدا.
وەک دوێنێ، ئێمە ئەمڕۆش و سبەینێش دووڕوویی و ریاکاری لە دژی دابراندنی رەها لە ئیمراڵی بە رووی کاربەدەستانی ئەم وڵاتەدا دەدەینەوە. ئەم دەسەڵات و رژێمە، لەسەر بنەمای رەخنەگرتن لە رژێمی ١٢ی ئەیلول هاتە سەر دەسەڵات. لە هەموو دەرفەت و بۆنەیەکدا دەڵێت کە دەستووری هەمیشەیی ١٢ی ئەیلول دەستوری هەمیشەیی کودەتایە. لەئێستادا یاسای کودەتاچییەکانیش لە ئیمرالی کاری پێناکرێت. تەنانەت کردەوەکانیان لە کردەوەکانی کودەتاش مەترسیدارترە. لە وەها دۆخێکدا باس لە دەستووری هەمیشەیی نوێ دەکات. راستگۆ نین و دەبێت ئەو ناکۆکی و دژیەکیەی خۆیان ببینن.
جارێکی تر داوا لە دەوڵەت و کاربەدەستانی دەوڵەت دەکەین کە ڕێز لە یاساکانی خۆیان بگرن. داواکارین کە بەڕێز ئۆجالان لە هەموو مافە یاسایی و دەستوورییەکانی سوودمەند بێت. لەگەڵ هاوڕێانمان لە فراکسیۆنەکەمان داواکارییەکی بەکۆمەڵ پێشکەش بە وەزارەتی داد دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدەین. ئێمە دەمانەوێت لەپێناو چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد لەگەڵیدا کۆببینەوە. ئێمە بە پێی ئەزمونی رابردوومان دەزانین کە ڕۆڵێکی هەستیار و مێژوویی لەم بابەتەدا دەگێڕێت. هەروەها ئەم داواکارییە داواکارییەکە بۆ چەسپاندنی یاسا. کاتژمێر ١٦.٠٠ داواکارییە بە کۆمەڵەکەمان لەلایەن سەرۆکی فراکسیۆنەوە بەفەرمی پێشکەش دەکرێت".
هـ . ب