بە دیمەن

فەرماندەی هەڵمەتی ١٤ ی ئاب عەگید لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان یادکرایەوە

لە چالاکی دانیشتن لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، فەرماندەی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، مەعسوم کۆرکماز (عەگید) یادکرایەوە.

١٥ ی ئاب

لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ـەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" لە شاری ژنێڤی سویسرا بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدرێت.

لە چالاکییەکەدا بەبۆنەی ٤٠ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە کەسێتی فەرماندە عەگید خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکی ژنێڤ، ڕەمەزان کزلکورت ساڵیادی ١٥ ی ئابی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشین.

هاوسەرۆکی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ژنێڤ، ئیبراهیم یوکسەل داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد بەرپرسیارێتی خۆیان دژی گۆشەگیری بەجێ بگەیەنن، ڕایگەیاند ئەو هێزە ئیمپریالیستانەی کوردستانیان کردە چوار پارچە ئێستەش دەیانەوێت درێژە بەو سیاسەتە لەسەر کوردستان بدەن، گوتی: "شوێنکەوتووانی فەرماندە عەگید کە دژی ئەم سیاسەتانە لەدەوری پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەهێزکردووە، بۆ ستاتۆی گەلی کورد و کوردستان تێکۆشانی مەزن دەکەن. بەم بۆنەیەوە دووبارە سڵاو لەو گەریلایانە دەکەین کە بە ڕۆحی ١٥ ی ئاب بەرخۆدان دەکەن".

بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لەو ئاهەنگەی لە ١٧ ی ئاب بۆ یادی ١٥ ی ئاب لە شاری لوزەرنی سویسرا ئەنجام دەدرێت، پاشان چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا.