فیگەن یوکسەکداغ بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی براکەی کرد

هاوسەرۆکی گشتی پێشووتری هەدەپە، فیگەن یوکسەکداغ بەشداربوو لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی براکەی، نەجمە یوکسەکداغ.

نەجمە یوکسەکداغ، برای هاوسەرۆکی گشتی پێشووتری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، فیگەن یوکسەکداغ، بەهۆی ڕەوشی تەندروستییەوە لە ١ ی تشرینی دووەم لە ئەدەنە گیانی لەدەستدا.

فیگەن یوکسەکداغ بۆ بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی براکەی، لەڕێگەی پارێزەرەکانیەوە، سەردانی وەزارەتی دادی کردبوو. پاش مۆڵەتدان، یوکسەکداغ لە زیندانی تیپی F ژمارە ١ ی کاندیرای کۆجالی لەگەڵ جەندرمەکان و بە فڕۆکەیەکی ئەمنی هێنرایە ئەدەنە بەرەو ماڵی خۆیان.

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (هەدەپ) تولای هاتیمۆگولاری، پەرلەمانتاران پەروین بوڵدان و عەلی بۆزان و عەدالەت کایا، هاوسەرۆکانی پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان، ئۆزلەم گوموشتاش و شاهین توموکلو، بەشداری پرسەکە بوون. سەرەخۆشیان لە یوکسەکداغ کرد.

تەرمەکەی نەجمە یوکسەکداغ هێنرایە بەر ماڵەکەیان، پاشان تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ گۆڕستانی گۆکۆڤا لە ناوچەی یومورتالیک. 

فیگەن یوکسەکداغ بە ئۆتۆمبیلی زیندان هێنرایە گۆڕستان. پاش ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ئایینی، تەرمی نەجمە بەخاکسپێردرا.

پاش مەراسیمەکە، یوکسەکداغ برایە فڕۆکەخانەی شاکیرپاشای ئەدەنە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ زیندان.