'گەلانی ئازا و بوێری تورکیا ئەردۆغان رادەگرن'
پەرلەمانتارانی ئەوروپا باسیان لەوەکرد کە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار زۆر گرنگە و بۆ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بانگەوازیان راگەیاند.
پەرلەمانتارانی ئەوروپا باسیان لەوەکرد کە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار زۆر گرنگە و بۆ پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بانگەوازیان راگەیاند.
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی چەپ لە پەرلەمانی ئەوروپا نیکۆلای ویلیۆمسێن، میگوێل ئوربال کریسپۆ، مالین بژۆرک، لە فراکسیۆنی سەوزەکان فرانچۆیس ئالفۆنسی، لە فراکسیۆنی سۆسیالیستی پێشکەوتنخواز کۆستاس ماڤریدێس و ئەندامی سەربەخۆ فابیۆ ماسیمۆ کۆستالدۆ سەربارەت بەو هەڵبژاردنانەی سبەینێ لە تورکیا و باکوری کوردستان ئەنجام دەدرێن، قسەیان کرد.
بۆ ئەوە لە تورکیا دیموکراسی بچەسپێندرێت و کۆتایی بە رژێمی ئەکەپە-ئەردۆغان بێت، پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوایان لە گەلانی تورکیا کرد کە بچنە سەر سندووقەکان و دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز.
دوور نییە ئەردۆغان پەنا بۆ گەمە قێزەون نەبات
نیکۆلای ویلیۆمسێن رایگەیاند کە لە ٢٠ ساڵی رابردوودا ئەوەی سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆغان کردوویەتی نادادپەروەرییەکی گەورەیە و وتی، "بینیمان ئەو سیاسەتمەدارانەی رەخنەیان لە ئەردۆغان گرت خرانە زیندانەوە، رۆژنامەوانان، سەندیکاکانی کرێکاران و بە هەزاران مرۆڤ تەنیا لەبەر ئەوەی بە شێوەی ئازادانە رای خۆیان دەربڕیوە، زیندانی کران. هیوادارم خەڵکی تورکیا بچنە سەر سندووقەکان و ئایندەی خۆیان هەڵبژێرن. پێشتر بینیومانە کە ئەو کاتانەی ئەردۆغان تەنگەتاو دەبێت پەنا بۆ چ شێوازێک دەبات. بینیمان بۆ ئەوەی هێزی ریفراندۆم بە دەستەوە بگرێت پەنای بۆ چ ساختەکارییەک برد، تەواوی چاودێرە نێونەتەوەییەکان بە خۆشمەوە ئەوەمان بە روونی و ئاشکرایی بینی. گومانی ئەوە هەیە کە ئەردۆغان جارێکی تر پەنا بۆ گەمەی قێزەون ببات.
گەلانی بوێر و ئازای تورکیا ئەردۆغان رادەگرن
گەلانی تورکیا ئەمجارەش شتی پێویست ئەنجام دەدەن. من لێرەوە دەمەوێت پەیامی پشتیوانی خۆم بۆ هەموان رابگەیەنم، دەبێت هەموان مافی دیموکراتیکی خۆیان بەکاربهێنن و بە دڵنیاییەوە دەنگ بدەن. بەتایبەتیش دەمەوێت پشتیوانیم بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕم، هیوادارم دەستکەوتەکانی ئەو گەلە گەورە بێت".
لەپێناو دیموکراسیدا دەبێت هەموان دەنگ بدەن
یەکێکی دیکە لە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ئیدۆیا ڤیلانۆڤا وتی، لەپێناو تورکیایەکی دیموکراتیک ئەوان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەن و ئاماژەی بەوە کرد کە وەک پارتی پۆدێمۆسی ئیسپانیا و ئەندامانی فراکسیۆنی چەپ ئەوان لە تورکیا دەبن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاودێری هەڵبژاردنەکە بکەن. ڤیلانۆڤ بەم جۆرە دوا: "ئەم هەڵبژاردنە بۆ دیموکراسی لە تورکیا زۆر گرنگە. بە توندی پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەین".
ئالفۆنی: دەبێت بەرنامەی سەرەکی کاری حکومەتی نوێ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان بێت
فرانچۆیس ئالفۆنسی سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی تورکیا لەلای ئەوروپا وڵاتێکی گرنگە و وتی، "لەبارەی تاکە رێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان نیگەرنی لە ئارادایە. هەربۆیە هیوادارم کە ئازادی ئەو ببێتە بابەت و پرسی سەرەکی حکومەتی داهاتوو".
بۆ داهتوویەکی بە بێ ئەردۆغا، پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن
میگوێل ئوربان کریسپۆ باسی لەوەکرد کە ئەردۆغان بۆ پاراستنی رژێمەکەی بەردەوام پەنای بۆ شەڕ بردووە و ئەوەی راگەیاند: "هەربۆیە دەبێت مرۆڤ دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن. بۆ داهاتوویەکی بە بێ ئەردۆغان بچنە سەر سندووقی دەنگدان و پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز بکەن".
پارتی چەپی سەوز نوێنەرایەتی ئایندەی دیموکراتیکی تورکیا دەکات
مالین بژۆرک داوای لە هەموو کەس کە کە دەنگ بدەن بە پارتی چەپی سەوز و رایگەیاند، "بۆ ریفۆرم و چاکسازی دیموکراتیک ئەوە زۆر گرنگە. ئێمە وڵاتێکمان ناوێک کە هەموو ئۆپۆزسیۆن بخاتە ژێر گوشارەوە، وڵاتێکمان ناوێت کە راگەیاندنەکان دادەخات و هێرش دەکاتە سەر مافی ژنان. لە دژی ئیدارەی دژە دیموکراتیکی ئەردۆغان پارتی چەپی سەوز نوێنەرایەتی ئایندەی دیموکراتیکی تورکیا دەکات. بۆ ئەوەی قۆناغی ئاشتی لە ناوچەکە دەستپێبکات بە دڵنیاییەوە پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەین".
هەڵبژاردن گرنگییەکی مێژوویی هەیە
کۆستاس ماڤریدێس دەستنیشانی کرد کە ئەو هەڵبژاردنانەی لە تورکیا و باکوری کوردستان ئەنجام دەدرێن گرنگیەکی مێژووییان هەیە و داوای لە هەموو کەس کرد کە لە پێناو ئایندەی گەلن دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن.
هـ . ب