گەنجانی عێراق داوای بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکییان کرد
گەنجانی عێراق داوایان لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد بایکۆتی کەلوپەلی تورکی بکەن.
گەنجانی عێراق داوایان لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد بایکۆتی کەلوپەلی تورکی بکەن.
گەنجانی عێراق هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرد و داوایان لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد بایکۆتی کەلوپەلی تورکی بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەوڵەتی تورک بە پارەی عێراق و کوردستان چەک و بۆمب دەکرێت و راشیگەیاندووە: "ئێمە وەک گەنجانی عێراق داوا لە خەڵکی کوردستان و عێراق دەکەین بایکۆتی کەلوپەلەکانی تورک بکەن". تورکیای داگیرکەر بۆ فراوانکردنی داگیرکارییەکانی رۆژانە بە فڕۆکەی سیخوڕی و جەنگی خاکەکەمان بۆردومان دەکات. بە پارەی عێراق و کوردستان چەک و بۆمب دەکرێت. پێش ئەوەی کاڵایەک لە تورکیا بکڕیت کۆمەڵکوژی پەرەخ – زاخۆ بیری خۆتان بهێننەوە! ئەو کۆمەڵکوژییە لەبیر مەکەن! ئێمە وەک گەنجانی عێراق لەبیر ناکەین و داوای حسابپرسین لە کۆمەڵکوژیەکە دەکەین. لە بەغداوە تا سلێمانی لە داگیرکەری تورک دەکەینە دۆزەخی ئاگر.
بانگەواز بۆ گەلەکەمان دەکەین کە کڕینی هەر پارچە کەلوپەلێک لە تورکیا تەقەیەکە لە دژی داهاتوومان.
ڕاگەیەندراوەکە بە دروشمی "مردن بۆ داگیرکاریی تورک" و "بژی سەربەخۆیی" کۆتایی پێهات.
ف.ق